ریال له هه‌وڵی كڕینی مۆله‌ری ئه‌ڵمانیه
یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی، له تازه‌ترین هه‌وڵیدا ده‌یه‌وێت، شوێنگره‌ی مۆراتا هێرشبه‌ری پێشووی به یاریزانێكی ئه‌ڵمانی پڕ بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ی بێ كێشه بێت له هێلی هێرشبردن، پاش چوونی ئه‌لڤارۆ بۆ یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی له چه‌ندر رۆژی رابردوو.
راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان لە ئیسپانیا بڵاویان كردۆتەوە” كه یانەی ریال مەدرید هاتۆتە سەر هێڵ بۆ گواستنەوەی (توماس مولەری) ئەڵمانی و هێرشبەری یانەی بایرن میونخ، بۆ ئه‌وه‌ی بیگوازێته‌وه ریزه‌كانی یانه‌كه‌ی و هێلی هێرشبه‌ری یانه‌كه‌ی پی تۆكمه‌تر بكات.
رۆژنامەی موندو دیپۆرتیفۆی ئیسپانی له هه‌واڵێكدا رایگه‌یاندوه” كه زێدانی راهینه‌ری ریال داوای لە پێرێز كردووە لەنێوان هازارد و مولەر و مباپی یەكێكیان بهێنێتە سانتیاگۆ بێرنابیۆ، چونكە ناكرێت لەماوەی یەك وەرزی تەواو تەنها یاری بە (BBC) بكرێت، هیچ جێگره‌وه‌یه‌كیان نه‌بێت،
هەروەها سەرچاوەكە نوسیویەتی : ” ریال مەدرید گەیشتۆتە ئەو بروایەی ناتوانێت لەگەڵ مباپی بگاتە رێككەوتن ، چونكە تیپەكەی داوای بڕی (140) ملیۆن یۆرۆ دەكات ، لەبارەی هازاردیش ریال مەدرید دوو هێندە بێ هیوایە چونكە لەو باوەرە نین كۆنتی بەهەر نرخێك بێت دەستبەرداری ئەستێرەی یەكەمی تیپەكەی بێت، بۆیه باشترین بژارده له ئێستا كڕینی مۆله‌ری هێرشه‌به‌ری بایه‌رن میونخی ئه‌ڵمانیه.