ده‌مه‌وێت له ده‌رگایان بده‌م، (گۆڕان) ماڵئاواییهك بكات:
ڕێبوار سیوه‌یلی
1. پێویسته گۆڕان ماڵئاوایی بكات له‌و شێوازی به‌كارهێنانی زمانه كوردییه‌ی تا ئێستا پێوه‌ی ناسراوه و لایه‌نگرانی خۆی له‌سه‌ر ڕاهێناوه. زمانی كوردی به‌ته‌نیا زمانی به‌كارهێنانی ئادیۆلۆژی و زمانی په‌رچه‌كرداری سایكۆلۆژیی نیه. زمانی شوناس و زمانی به‌ره‌نگارییه له ئاست سه‌رده‌سته‌یی زمانه داگیركه‌ره‌كاندا.
2. له ساڵانی ڕابردوودا، كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه‌وته سه‌ر به‌كارهێنانی ئه‌م زمانه گرژه، له به‌ر دوو هۆكاری سه‌ره‌كیی هیچ قسه‌یه‌كی جیدیی ئه‌وتۆم له‌وباره‌یه‌وه نه‌كردووه، جگه له هه‌ندێ تێبینی و گله‌یی له‌و براده‌ره گۆڕانخوازانه‌ی له نزیكه‌وه ده‌مناسین.
یه‌كه‌م هۆكار ئه‌وه بوو، كه پێموابووه ئه‌م زمانه‌ی گۆڕان زمانێكی میراتیانه‌ی پێشخۆیان بوو. زمانی شه‌ڕی ناوخۆیی وپێش ئه‌ویش زمانی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید بوو، كاتێ هاوڵاتیه‌كی عێراقی به‌ر شه‌ق ده‌دا و جوێنی پێده‌دا. یان ئه‌و كاته‌ی له ڕێگه‌ی جوێندان به بامیه و ته‌ماته‌ی كوردستانه‌وه، جوێنی به كورده‌كان ده‌دا. ئه‌م زمانه بووه میراتێكی تاڵ، گۆڕانیش بووه میراتگری و ساڵه‌هایه له میدیا و تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه كاری پێده‌كات. ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌كارهێنانه تهشهیرئامێز و ڕووشكێنهرهی زمان بڕیاری فه‌رمی بزووتنه‌وه‌كه‌ش نه‌بووبێت، ئه‌وه هیچكات نه‌مانبینی به فه‌رمی مه‌ودای لێبگرێت و ته‌حریمی بكات. بێده‌نگبوونی دامه‌زراوه سیاسییه‌كه‌ی گۆڕان له ئاست ڕه‌واجدان به‌م زمانه كهرامهتشكێنییه، بۆخۆی جۆرێكیش له په‌سه‌ندكردنی بووه.
هۆكاری دووه‌م ئه‌وه‌بوو، كه له ڕێزگرتنمهوه بۆ پرۆسه‌ی دیموكراسی له هه‌رێمه‌كه‌دا، نه‌مویستووه به هۆی ڕه‌خنه ئهخلاقییهكانمهوه له به‌كارهێنانی گۆڕان و گۆڕانخوازان بۆ زمان، وه‌ك هاوبه‌شییه‌كی نه‌ته‌وه‌یی، وه‌ك نووسه‌رێك به‌شداربم له قووڵكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه حزبییه‌كان و خۆراك بده‌مه نه‌یاره‌كانیان تا ڕه‌خنه فیكرییه‌كانی من بكه‌نه ئامرازی هێرشكردنه سه‌ر بزووتنه‌وه‌كه‌یان. هه‌ركه‌س لێكۆڵێنه‌وه‌كانی من به‌ناوی: (ئۆپۆزیسیۆن و ده‌سه‌ڵات: دۆستن یان دووژمن؟)، یا كتێبی (ئۆپۆزیسیۆن و ده‌سه‌ڵات)، یاخود (دیكتاتۆرییه‌تی په‌رله‌مانی) و دواجاریش: (جه‌سته و ئه‌خلاق: خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی نه‌وشیروان مسته‌فا) وچه‌ندین وتاری دیكهمی له‌وباره‌یه‌وه خوێندبێته‌وه، ده‌بینێت چه‌نده به شێوه‌یه‌كی بابه‌تی و ئه‌خلاقیانه و له بهرپهرسیارێتیهوه ڕه‌خنه‌م كردوون و چه‌ند چاوپێكهوتنیشم له‌سه‌ر داوای خۆیان كردووه، له میدیاكانیاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه. له هه‌موو ئه‌وانه‌دا هه‌م وه‌ك گۆڕانخوازێك و هه‌م له ده‌ره‌وه‌ی گۆڕانیشه‌وه له‌گه‌ڵیاندا بیرم كردۆته‌وه و ویستومه پردی په‌یوه‌ندی و زمانی دیالۆگ بخه‌مه پێش هه‌موو شتێكی دیكه‌وه.
به‌ڵام له هه‌موو ئه‌وانه چیم ده‌ستكه‌وت؟
چه‌ندین قوتابی و هاوڕێ و دۆستی خۆمم له شار و وڵاته‌كه‌مدا له ده‌ست دا و ئه‌وه‌نده‌یان سوكایه‌تی پێ‌كردم كه ئیتر دووریی و دۆستی بكه‌مه پیشه‌م. كاتێكیش له‌گه‌ڵ چه‌ندین نووسه‌ری دیكه‌ی كورد له‌وباره‌یه‌وه گفتگۆم كرد، تێگه‌یشتم كه به ده‌گمه‌ن كه‌سایه‌تیه‌ك، نووسه‌رێك، یان هونه‌رمه‌ندێك ماوه له‌لایه‌ن گۆڕانخوازانه‌وه و به‌و زمانه، سوكایه‌تی پێنه‌كرابێت و كه‌رامه‌تی نهشكێنرابێت و به‌ری ڕه‌نجی له كتێب و ڕۆشنبیری و مه‌عنه‌وییه‌ت، پێشێل نه‌كرابێت. ئه‌مه‌ش گه‌یاندمیه سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ی كه خۆزگه بخوازم له زیندانه‌كانی به‌عس و له ژووره‌كانی حزبی كوردیدا زیندان كرابام، نه‌ك له تاریكاییه‌كانی زمانی ته‌شهیر و كهرامهتشكێنانهی گۆڕاندا، به زمانێكی په‌تریاركی و فیوداڵیانه سه‌دان جوێن ئاراسته‌ی خۆم و نووسین و كه‌سوكار و هاوڕێكانم بكرێت.
ئێستاش كه بیر له‌و هه‌موو كه‌سه جوانانه‌ی وڵاته‌كه‌م ده‌كه‌مه‌وه كه له‌م ساڵانه‌دا هه‌وڵێكی زۆرماندا وه‌كو خومان له وڵاته‌كه‌دا بمێنینه‌وه و پڕیشكی حزبه‌كانمان پێنهپڕژیت و هانده‌ری كاری باشی هه‌موو لایه‌ك و ڕه‌خنه له كاری خراپیان بگرین، یان بیر له‌وانه‌یان ده‌كه‌مه‌وه كه له هه‌نده‌ران ده‌ژین، تێده‌گه‌م كه جگه له گۆڕان هه‌موو حزبه‌كانیتر بایی ئه‌وه‌نده‌یان تێدا هێشته‌وه كه هه‌ست بكه‌ین هاونیشتیمانین. به‌ڵام گۆڕان زۆر زیاتر تهجاوهزیی كرد و كه‌سیش نه‌بوو، جگه له چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی تایبه‌تی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه كه جار و بار به شه‌رمه‌وه و له ڕێزی خۆیانه‌وه، مه‌ودایان له‌و هێرشانه ده‌گرت و سه‌ردانیان ده‌كردم و له كۆڕ‌و بۆنه‌كاندا، وه‌ك جاران به‌ڕێزبوون.. به‌ڵێ جیاوازیی له هه‌ڵوێستی تاكه‌كه‌سی گۆڕانخوازان و هه‌ڵویستی جهماورهییاندا هه‌یه، به‌ڵام ڕه‌خنه‌كه‌ی منیش ڕێك له‌وێدایه كه چۆن حزبێكی مۆدێرن، ناتوانێت ئه‌خلاقێكی مۆدێرن په‌یڕه‌و بكات و بیكاته ئه‌خلاقیی تاكه‌كه‌سیی لایه‌نگران و هه‌ڵسووڕاوه‌كانی، به‌تایبه‌تی سنوور بۆ ئه‌و ئه‌ندام و لایه‌نگرانه‌یان دابنێت كه له وڵاتانی ئه‌ورووپییه‌وه و له پشت فهیسبووكهوه زمانی شیرینیان جوێندان و ته‌خوینكردن بێت له ئاست نووسه‌ر و جیاوازه بیراندا، له كاتێكدا كه به‌پێی یاسای ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌وانه‌ی داڵده داوه، كاری وا ده‌چێته بواری پێشێلكردنی مافی مرۆڤه‌وه.
3. ئێستا دوای ئه‌م قۆناغه‌ی حزبی گۆڕانی پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، یه‌كه‌م كاری ده‌سته‌ی ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌و حزبه پێویسته پاككردنه‌وه‌ی زمانی گۆڕانخوازیی بێت له زمانی میراتیانه‌ی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید و زمانی میدیاكانی شه‌ڕی ناوخۆیی پارتی و یه‌كێتی و زمانی فیود‌اڵیزم و زمانی باوكسالاریی و ڕۆشنبیریی نێرسالاری. ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی ده‌ركردنی مه‌رسوومێكی ڕوونه‌وه كه ئه‌م دیارده‌یه چیتر نه‌بێته نیشانه‌ی ناسینه‌وه‌ی حزبه‌كه‌یان و لایه‌نگران وههڵوسراوان و جهماورهكهیان.
زمانی كوردی، كه ئه‌م شێوه زارانهیه ئێمه له هه‌رێم و وڵاتی موكریان و به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستانی گه‌وره پێی دهئاخڤین و پێی ده‌نووسین و سه‌رچاوه‌ی ڕۆحیی و بوونی ئێمه‌یه، زمانی هیچ حزب و لایه‌ن و كه‌سێك نیه. ئه‌مه زمانی هاوبه‌شی ئێمه‌یه و به‌شێك نیه له موڵكایه‌تی تایبه‌تی كه‌س تا به‌و جۆره میزاجی و په‌رچه‌كرداری و ده‌مارگیرییه به‌كاری بهێنین. ئه‌م زمانه ئامرازی ده‌ستی كه‌س و بیری كه‌س و میدیای كه‌س نیه، به‌ڵكو ئامانجی مانه‌وه‌ی ئێمه و سه‌لمێنه‌ری بوونی ئێمه‌یه وه‌ك كۆمه‌ڵه مرۆیه‌كی ئاكارمه‌ند، كه بوونی خۆی له ڕێگه‌ی ئه‌م زمانه و شێوهزارهكانییهوه، به ئاخاڤتن و نووسین و ده‌ربڕین، ده‌سه‌لمێنێت. ته‌نانه‌ت له وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ش، هه‌ر وه‌ك ئامانج مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م زمانه و شێوهزارهكانیدا ده‌كرێت و منداڵی كوردی پێ گۆش ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا كه هیچ دانپیانانێك به كوردبوونی ئێمه‌دا نانرێت و ته‌نیا وه‌ك (عێراقی و ئێرانی و توركیایی و سووریایی) مامه‌ڵه‌ی فه‌رمی له‌گه‌ڵ بوونی فیزیكیماندا ده‌كرێت.
4. خۆ ڕزگاركردنی گۆڕان و خۆ ئاماده‌كردنی بۆ قۆناغێكی نوێی سیاسه‌تی پڕۆفێشناڵ و مۆدێرن، به تێپه‌ڕین به‌م دۆخه سایكۆلۆژیی و په‌رچه‌كرداری و عوسابییهدا ده‌بێت كه زمانی هاوبه‌شی ئێمه‌یان تێوه گلاندووه و شوناسی ئێمه‌یان پێوه بریندار كردووه. گۆڕان ئه‌و كاته‌ی بزووتنه‌وه‌بوو، به زمانی (گاندی) ده‌دوا و كه بووه حزب، ئه‌م زمانه‌ی بیرچۆوه، ئه‌مێستا كاتی ئه‌وه‌یه سه‌رله‌نوێ بگه‌ڕێته‌وه بۆ زمانی یه‌كه‌می خۆی و ئه‌وه به ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی و نه‌ته‌وه‌یی و پهروهروهردهیی خۆی بزانێت كه به سه‌دان گه‌نج و هه‌رزه‌كاری ئه‌م نیشتیمانه له‌و ژه‌هره ڕزگار بكات، كه له ناخه‌وه ژه‌نگ به ڕۆحیان هه‌ڵده‌هێنێت و ڕێگره له‌به‌رده‌م ئه‌وه‌ی به‌خته‌وه‌ربن و خه‌باتێكی مه‌ده‌نی و ڕۆشنبیریی له دژی سته‌م و نابهكسانی بكه‌ن. ئه‌وه‌ش گرنگه ڕۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان و كه‌سایه‌تییه‌كانی ئه‌م نیشتیمانه، له ناوخۆ و ده‌ره‌وه، ئاشتبكه‌نه‌وه و هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ی ئازاد و فره‌یی و توێژنه‌وه له هه‌ر پیرۆزییه‌ك، به پیرۆزییه‌كانی گۆڕانیشه‌وه هه‌ڵبگرن. ڕاسته ئێوه بكوژی جه‌سته‌یی و شه‌قوه‌شێنی سه‌ر شه‌قام و جه‌لادیی زیندانتان نییه، به‌ڵام ئێوه به‌و زمانه هه‌ڕشه و ده‌ستدرێژییه‌كی مه‌عنه‌وی گه‌وره‌تان كردۆته سه‌ر جیاوازهبیران و ئه‌و ڕۆشنبیرانه‌ی به لۆژیكی ژووره‌كانی ئێوه بیر ناكه‌نه‌وه.
5. من زۆر لێتان زویر و پڕم، به‌ڵام نه‌ك له‌به‌ر ئه‌و هه‌موو تهعهددایهی به شه‌خسی و له‌لایه‌ن كولتووری ئێوه بۆ به‌كارهینانی زمان، له خۆم و هاوڕێ و هاووڵاتیانی نیشتیمانهكهمتان كردووه، كه گۆڕانخواز نه‌بوون و نین، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌و بارگاویكردنهی زمانه‌كه‌مان به ڕۆحێكی دژه‌مرۆیی و سته‌مكارانه‌ی پڕ له جوێن و تهشیهر و ناووناتۆره و تۆمه‌ت كه مرۆڤی كورد ئاماده ده‌كات بۆ شپرزه‌ییه‌كی فیكری و شهڕانییهتیكی بێنمونه و دووییدهخاتهوه له ئه‌قڵانییه‌ت و مۆدێرنیته و ڕۆشنگه‌ری و مرۆڤدۆستی. ده‌زانم زۆرێك له ڕۆشنبیران و ئه‌هلی قه‌ڵه‌م وفیكر هه‌ن كه خۆیان له پێناسه (فیوداڵی و باوكسالاری و نێرسهنتهریهكان)ی زمانی ئێوه‌دا نابیننه‌وه و بێده‌نگن، به‌ڵام ڕۆژێك دێت وه‌ك من ڕاشكاو ده‌بن له‌گه‌ڵتان و یارمه‌تیتان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه قۆناغه له شپرزه‌یی كولتووری سیاسیتان تێپه‌ڕێنن و زمانی گفتوگۆتان بیر بخه‌نه‌وه.
تكایه نه‌ك ماڵئاوایی، به‌ڵكو توڕیههڵدهن ئه‌م زمانه‌تان كه پڕه له تووڕه‌یی و خاڵییه له هزرین..
دوای زیاتر له چل و ئه‌وه‌نده كتێب:
(كۆیله‌ی مه‌سینه‌هه‌ڵگر)
ڕێبوار سیوه‌یلی
25/7/2017