كه‌شناسی پله‌كانی گه‌رما به به‌رزی ده‌مێننه‌وه له هه‌ندێك شوێن خۆل و تۆز په‌یدا ده‌بێ
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی له ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بۆ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه و سبه‌ینێ سی شه‌ممه بڵاو کردەوە، و به‌پێی پێشبینیه‌كان ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان ساماڵ ده‌بێت و له هه‌ندێك شوێن كه‌مێك خۆڵ و تۆز ده‌بێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 31/7/2017 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا رایگه‌یاندوه” كه لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت، تەنیا لە شاری دھۆک کەمێک تۆ‌و و خۆڵ پەیدا دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان سه‌باره‌ت به پێشبینهیكانی كه‌ش و هه‌وا بۆ سبه‌ی سێ شه‌ممه 1/8/2017 لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت، پله‌كانی گه‌رما وه‌كو خۆیان به‌به‌رزی ده‌میننه‌وه و ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتریشی له ئارادایه.