سه‌رۆكی پاریس سان جێرمان رێگره‌ له‌به‌رده‌م گواستنه‌وه‌ی دیماریا بۆ به‌رشه‌لۆنه‌

يانه‌ی به‌ره‌شه‌لۆنه‌ ده‌یه‌وێت بۆند له‌گه‌ل ئه‌خێل دیماریایی ئه‌رجه‌نتینی و یاریزانی یانه‌ی پاریس سان جێرمانی فه‌ڕه‌نسی واژۆبكات،به‌ڵام یانه‌ فه‌ڕه‌نسیه‌كه‌ كێشه‌ی بۆ درووست ده‌كات و ناهێلیت بۆنده‌كه‌ سه‌ربگرێت.

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی له‌ هه‌واڵێكدار رایگه‌یانده‌” كه‌ یانەی بەرشلۆنە دەیەوێت بۆندی دیماریا یەكلایی بكاتەوە و لە كامپ نو پێشوازی لێ بكات بەڵام ئیدارەی سان جێرمان كێشەی بۆ دروست دەكەن، ناهێڵن بۆنده‌كه‌ سه‌ربگرێت،هه‌رچه‌نده‌ به‌رشه‌ ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه‌ كه‌ بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ بدلت له‌ پێناو ده‌ستخستنی تواناكانی یاریزانه‌ ئه‌رجه‌نتینیه‌كه‌،به‌ڵام سه‌رۆكی یانه‌ی پاریس ده‌ڵیت” ئه‌و بڕه‌ پاره‌كه‌مه‌ و ئاماده‌نین به‌و بڕه‌ یاریزانه‌كه‌ بفرۆشین به‌ یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌، كێشه‌ درووستده‌كات له‌ گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌ بۆ یاریگای كامپ نۆی تایبه‌ت به‌ یانه‌كه‌ی ئیسپانیا.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ئەمرۆ (فێرناندێز) بەرێوەبەری وەرزشی یانەی بەرشلۆنە دەگاتە شاری لیڤەرپوول بۆ ئەوەی پلانی یەكەم بەكاربهێنێت كە واژۆكردنی بۆندە لەگەڵ فیلیپی كۆتینهۆی بەرازیلی، به‌ڵام یانه‌كه‌ی شاری ئینگلته‌را ئاماده‌ نیه‌ به‌و بڕه‌ پاره‌یه‌یی كه‌ به‌رشه‌ دیاناوه‌ ده‌ستبه‌رداری یاریزانه‌كه‌ ببێت، پێویسته‌ به‌رشه‌ بری بۆنده‌كه‌ زیاد بكات بۆ ده‌ستخستنی توانای یاریزانه‌كه‌.

Back to top button