ریكاردۆ كاكا به‌هۆی زۆری ته‌مه‌ن و ئازاره‌وه ئه‌م بڕیاره‌ی دا
ياريزانى به‌رازیلی و یانه‌ی ئۆرلاندۆ سیتی ئه‌مریكی ریكاردۆ كاكا، دوا بڕیاری خۆیدا له‌باره‌ی یاریكردنی له یانه‌كه‌ی ئێستای و گوتی” ئه‌م یانه‌یه جێده‌هێڵم.
ریکاردۆ کاکای بەرازیلی و ئەستێرەی تۆپی پێی پێشووتری یانەکانی ئەیسی میلان و ریاڵ مەدرید و ئێستای یانەی ئۆرلاندۆ سیتی ئەمریکی، بڕیاری دا ریزەکانی یانە ئەمریکیەکە جێبهێڵێت.
ئێوارەی دوێنێ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کاکا رایگەیاند” لە کۆتایی ئەم وەرزە ریزەکانی یانەی ئۆرلاندۆ سیتی جێدەهێڵم و لە داهاتوودا یاری بۆ ئەو یانەیە ناکەمەوەو ئەم وەرزە کۆتا وەرزم دەبێت لێرە.
کاکا له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه باسی له‌وه‌كرد” كه لەبەر پارە ئەم یانەیە جێناهێڵێت به‌ڵكو گوتی” دوای هەموو یارییەک هەست بە ئازار دەکەم و تەمەنیشم گەیشتۆتە ٣٥ ساڵ و زەحمەتیشە بتوانیم ٩٠ خولەک یاری بکەم بەهۆی نزیمی توانای جەستەمەوە.