بزانه چۆن هاوكێشه‌كه ده‌گۆڕێت…
#رێكان سه‌باح
فه‌ره‌نسا داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كات رێز له مافی شه‌رعی گه‌لی كوردستان بگرێت، داواش ده‌كات حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆی ده‌ستووری بكات له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا، له‌و باره‌یه‌وه‌ش پرۆژه یاسایه‌ك ئاماده ده‌كات له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش…
پرسیارێكی زۆر ساده، گفتوگۆی ده‌ستووری چیه؟ واتا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق بچینه گفتوگۆی جێبه‌جێ كردنی ده‌ستووری، له ته‌واوی عێراقدا، كه‌وایه، یه‌كه‌م هه‌نگاو ئه‌وه‌یه، ئایا عێراق ده‌وڵه‌تێكی فیدرالیه، نه‌خێر كه‌وایه ده‌بێت ببێته فیدراڵی و سوونه‌ش مافی فیدراڵی هه‌یه، ئه‌ی ماده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت؟؟ ئه‌ی بودجه‌ی سه‌دا 17 ده‌گه‌رێته‌وه؟ ئه‌ی حشدی شه‌عبی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه؟ ئه‌ی مافی پێشمه‌رگه؟ ئه‌ی ئه‌و هه‌موو پێشهڵكاریه ده‌ستووریه راست ده‌كرێته‌وه، ؟؟ به‌دڵنیایه‌وه نه‌خێر كه‌وایه گفتوگۆی ده‌ستووری واتا به‌ناچاركردنی حكومه‌تی عێراق بۆ داننان به مافی شه‌رعی گه‌لی كوردستان، كه ریفراندۆمی 25ی 9یه، كه سه‌دا 92ی ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه، له‌ته‌واوی باشوری كوردستان، بۆیه حكومه‌تی عێراق كه‌وتۆته دۆخێك تازه نه‌ده‌توانێت پاشه‌كشه بكات نه‌ده‌توانێت بێته پێش، ئه‌ی چی ده‌كات؟ بێگومان ته‌سلیم بوون بۆ جودا بوونه‌وه، ئاسانتره له‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو مه‌رجه ده‌ستووریه جێبه‌جێ بكات…..