31ى ئابى پيروز
عەلی عەونی
شه رى پارتى و يه كيتى له سه ر په نجا په نجاى ده سه لات نه بوو، چونكه له بنه ره تدا پارتى 25% ى ده سهڵاتى له ده ست دابوو، ره نگه ئه مه ش هـوكارێك بووبێت تا يه كيتى كه لكه له ى له ناو بردنى يه كجارى پارتى كه وتبێته مێشك، واته به لاواز ديتنى پارتى.
له سه ر پاره ى ئيبراهـيم خه ليليش نه بوو، چونكه ئه وان له پێش له دايك بوونى حكومه تى هـه رێمى كوردستان هـه م نه وتى شيواشوكيان ده فروشت، و ئيستاش ده يفروشن، هـه م گومرگه كانى سنورى سلێمانى هـه مووى له ژێر ده سه لاتى ينك بوو. هـه ميش وه زيرى ئه وساى دارايى و به رێوه به رى گشتى گومركه كان له يه كێتى بوون و هـه موو داهـاتى ئيبراهـيم خه ليل ده هاته به رده ستى خويان.
به ڵكو كۆمارى ئيسلامى ئێران ئه وكات و ئيستاش پێويستى به وه هـه بوو هه يه كه باشورى كوردستان بو ئه وان ببێته رێره وێك بو گه يشتن به سوريا و لوبنان و هـه ر وه هـا كوردستان ببيته كۆڵۆنیهكی ئێران. له رووى سياسى ئێمه ده بوايه خومان يه كلايى بكه ين، ئاخو كوردستان به شێكه له دونياى رۆشنى ديموكرات و روژاوا، يا خود به شێكين له مه يدانى به رژه وه ندى كۆمارى ئيسلامى ئێران. خوشبه ختانه له 31 ى ئابدا كوردستان به لاى ئه وروپا و ئه مريكا دا شكايه وه، و دواتر به رێككه وتنى واشينگتۆن له سالى 1998 ئه م بابه ته به جوانى چه سپا و جيگاى خوى گرت.
ئه وانه ى پێیانوايه هـێنانى له شكه رى به عس خيانه ت بوو، ده بێت له خويان بپرسن هـينانى سوپاى پاسداران بو سه ر (حدكا و كومه له) و سه ر پارتى خزمه ت و ده ستكه وتى نيشتمانى بوو؟؟؟ له رووى ياساييه وه پارتى سوپاى ئه و عيراقه ى به كرى گرت كه (ينك و گوران) ئيستاش دڵيان بۆ لێده دات بۆ ده رپه ڕاندنى سوپاى ولاتێكى بێگانه كه ئيران بوو. له رووى نيشتمانپه روه ريشه وه، ئه وه ى سوپاى ولاتێكى ديكه بينێته سه ر خاكى خۆى خيانه تكاره. دواتر له ميژووى كورد دا يه كه مين جار بوو كه حكومه تى داگيركه رى عه ره ب به پاره بۆ كوردستان ببێته جاش!!!
دواى 31 ى ئاب هه م كوردستان چووه قۆناغێكى نوێ و ژيانێكی باشترى ده ست پێكرد، و هـه م له رووى سياسيه وه پارتى فێر بوو به زمانى خودى ينك سياسه ت بكات. خوێندنه وه و لێكۆڵینه وه له ده ستكه وته كانى 31ى ئابى گه وره، پێويستى به لێكولينه وه ى دوور و دريژ و زانستى هـه يه و برايانى (ينك و گوران) له جياتى جنێودان باشتره كادير و ئه ندامانى خويان فێر بكه ن له و رووداوه وانهی باشى سياسى هـه ڵێنجن.