كونسوڵخانەی توركیا لەسەر پێدانی ڤیزا روونكردنەوەیەك بڵاو دەكاتەوە
خواكوڕك
كونسوڵی توركیا لەسەر ڤیزا رونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە، لەروونكردنەوەكەدا دەلێت، ڤیزای تورکیا بۆ ھاوڵاتیانی عێراقی بێ بەرامبەرە، لە لایەکی دیکەوە، لەکاتی داواکاری ڤیزا بۆ پرکردنەوەی فۆرم کۆمپانیاکە لەبەرامبەر ئامادەکردنی دۆسیەیی داواکار بەشێوەیەکی ئۆنلاین بڕی 50 دۆلاری ئەمریکی وەک بەرامبەرەکی وەردەگرێت، ئەگەر ھاوڵاتی داوای خزمەتگوزاری VIP بکات بری 75 دۆلار و لەبەرامبەر خزمەتگوزاری تەلەفوون 150 دۆلاری ئەمریکی لە داواکار وەردەگیرێت، مەرجێکی دیکە بۆ گەشتیار بۆ وڵاتی تورکیا بیمەی تەندرووستیە کە بەرامبەرەکەی 40 دۆلاری ئەمریکییە، بیمەی تەندرووستی لە ساتی چوونە ناوەوە بۆ وڵاتی تورکیا ماوەی 30 رۆژ کاری پێدەکرێت.
دهقی روونكردنهوهكه:
بەمەبەستی بەرچاوروونی لەمەڕ چۆنیەتی وەرگرتنی ڤیزا و ریکارەرکانی بۆ ھاوڵاتیانی عێراق پێویستە سەرنج بدرێتە سەر ئەم زانیاریانەی خوارەوە کە ئاماژەیان پێکراوە.
أ. جۆرەکانی ڤیزا و پڕکرنەوەی فۆڕم
بەلە بەرچاوگرتنی ئەم رێکارانەی خوارەوە ھاوڵاتیانی عێراقی دەتوانن فۆڕمی وەرگرتنی ڤیزای تورکیا پڕبکەنەوە:
1- E-VİZE ڤیزای 1B:
– ھاوڵاتیانی عێراقی بەبێ سەردانیکردنیان بۆ کۆنسوڵگەری وەیا پەنابردن بۆ پردێکی دیکە، بە مەرجی ھەبوونی ڤیزا یاخود ئیقامەی ماوە بەسەر نەچوویی یەکێک لە وڵاتانی شنگن، ئەمریکا، ئینگلتەرا و ئێرلاندا دەتوانن لە رێگەی ناونیشانی (www.evisa.gov.tr) بەشێوەیەکی ئۆنلاین دوای پرکردنەوەی قۆڕمی داواکراو لە ماوەی چەند خولەکێکدا E-VİZE (ڤیزای B1) وەردەگرێت.
– ڤیزای 1B – E-vize تەنیا جارێک گەشتی پێدەکرێت و بۆ ماوەی شەش مانگە و ٣٠ رۆژ مۆڵەتی مانەوەی لەگەڵە.
– ڤیزای B1 – E-vize بۆ ھاوڵاتیانی عێراق بێ بەرامبەرە.
– ڤیزای B1 – E-vize تەنیا لە رێگەی ئاسمانی و فڕۆکەخانە نێودەوڵەتیيەکانەوە دەتواندرێت گەشتی تورکیای پێبکرێت ، بەھیچ شێوەیەک لە رێگەی وشکانیەوە گەشتی پێناکرێت.
٢- ڤیزای 1C:
– ھاوڵاتیانی عێراقی (بێجگه له ههڵگری پاساپۆرتی ڕهسمی) بەئامانجی کاری بازرگانی، تەندرووستی و گەشتیاری لە وڵاتی تورکیا دەتوانن سود لە ڤیزای C١-vize بگرن.
– ڤیزای C1- تەنیا جارێک گەشتی پێدەکرێت و بۆ ماوەی شەش مانگە و ٦۰ رۆژ مۆڵەتی مانەوەی لەگەڵە.
– ڤیزای C1 – vize بۆ ھاوڵاتیانی عێراقی بێ بەرامبەرە. وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەمان مۆڵەتی بە چەند کۆمپانیایەک داوە بەمەبەستی وەرگرتنی داواکاری ڤیزای کار /بازرگانی ، نەخۆشی /چارهسهر و گەشتیاری کە پێکدێت لە (پاشکۆ 1، 2، 3), کە ئەم کۆمپانیایانەش تەنیا (89.90 لیرهی تورکی) 30 دۆلاری ئەمریکی وەک بەرامبەرییەک لە ھاوڵاتیان وەردەگرن، دابینکردن و وەرگرتنی بەرامبەرەکی تیکێتی فڕۆکە، ئۆتێل یاخود نەخۆشخانە لە لایەن نوسینگەی فڕۆکەوانیەکانەوە بەھیچ شێوەیەک پەیوەندی بەڤیزاوە نیە.
– ڤیزای C1 – vize تەنیا لە رێگەی ئاسمانی و فڕۆکەخانە نێودەوڵەتیەکانەوە دەتواندرێت گەشتی تورکیای پێبکرێت، بەھیچ شێوەیەک گەشتی وشکانی پێناکرێت.
– بۆ وەرگرتنی ڤیزای 1C – vize ھاوڵاتیانی عێراق پێویست ناکات سەردانی کۆنسوڵگەریمان بکات، بەپێی ئامانجی گەشت پێویستە رەچاوی نەخشە ریگاکانی خوارەوە بکەن.
أ -ھەنگاوەکانی وەرگتنی ڤیزای C1 بۆ تەندرووستی\ وەرگرتنی چارەسەر لە تورکیا :
ھەنگاوی یەکەم: بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی وەرگرتنی ڤیزای (1C) لەگەڵ زانیاری پاسەپۆرت، فۆتۆگرافی بێۆمیتریک ھاوڵاتی عێراقی نەخۆش یاخود چاودێر (رەفاقەت) پێویستە راپۆرتی پزیشکی ئەو نەخۆشخانەیەی چارەسەری لێ وەردەگرێت وە یان یەکێک لەو نەخۆشخانەی کە وەزارەت مۆڵەتی پێداون وەک یەکێک لە پێنچ دامەزراوەکە (پاشکۆ 1) کە لە لایەن کەرتی تەندرووستی تورکیاوە رێککەوتن و مۆڵەتی فەرمییان پێ بێت و فۆرم پێشکەش بکات.
ھەنگاوی دووم: دوای دەربڕینی رەزامەندی نەخۆشخانەی تورکیا بۆ نەخۆشە عێراقیەکە، نەخۆش دەتوانێت زانیارییەکانی بۆ ئەو دامەزراوەیە بنێرێ کە گرێبەستی لەگەڵ کەرتی تەندرووستی تورکیا ھەیە.
ھەنگاوی سێیەم: دامەزراوەی پردی پەیوەندی داواکاری ڤیزای نەخۆش و چاودێرەکەی (رەفاقەت) بۆ وەرگرتنی ڤیزای (C1) لە رێگەی سیستمی ئۆنلایینەوە پڕدەکاتەوە.
ھەنگاوی چوارەم: دوای ھەڵسەنگاندنی دۆسییەی ھاوڵاتی لەلایەن کۆنسوڵگەریمانەوە ڤیزای (C1) رەزامەندی پێدەدرێت.
ھەنگاوی پێنجەم: دوای رەزامەندی کۆنسوڵگەریمان لەسەر پێدانی ڤیزای (C1) راستەوخۆ ڤیزا رەوانەی ئیمێڵی سەر فۆرمەکە بە شێوەیەکی ئۆنلاین دەکرێت.
ب- ھەنگاوەکانی وەرگرتنی ڤیزای C1 بۆ کار \ بازرگانی لە تورکیا:
ھەنگاوی یەکەم: ئەو بازرگانانەی کە لەگەڵ تورکیا ھەماھەنگی بازرگانیان ھەیە زانیاری پاسپۆرت و فۆتۆگرافی بیۆمیتریک بۆ ئەو کۆمپانیایانە دەنێرن کە کاریان لەگەڵ دەکەن.
ھەنگاوی دووەم: ئەو کۆمپانیا تورکییەی بانگێشتی کارسازی عێراقی دەکات پێویستە سەرجەم زانیاری ھاوڵاتی عێراقی ھەروەھا بەڵیینامە پێشکەش بە ئەنجوومەنی ھەناردەکاران و یەکێتی ھەناردەکارانی تورکیا (پاشکۆ 2) بکات لەو ناوچەیەی نیشتەجێیەتی.
ھەنگاوی سێیەم: لایەنی پەیوەندیداری ئەنجوومەنی ھەناردەکاران و یەکێتی ھەناردەکارانی تورکیا فۆڕمی ھاوڵاتی عێراقی پردەکاتەوە لەسەر ئەو زانیاریانەی کەلە لایەن کۆمپانیاکەوە بۆی نێردراوە بەمەبەستی وەرگرتنی ڤیزای بازرگانی داخڵی سیستمی دەکات.
ھەنگاوی چوارەم: دوای ھەڵسەنگاندنی دۆسییەی ھاوڵاتی لەلایەن کۆنسوڵگەریمانەوە ڤیزای (C1) رەزامەندی پێدەدرێت.
ھەنگاوی پێنجەم: دوای رەزامەندی کۆنسوڵگەریمان لەسەر پێدانی ڤیزای (C1)، راستەوخۆ ڤیزا رەوانەی ئیمێڵی سەر فۆرمەکە بە شێوەیەکی ئۆنلاین دەکرێت.
ج – ھەنگاوەکانی وەرگرتنی ڤیزای C1 بۆ گەشت و گوزار لە تورکیا:
ھەنگاوی یەکەم: نوسینگەکانی گەشت وگوزار لە تورکیا کە گرێبەستیان لەگەڵ یەکێتی نوسینگەی گەشت و گوزاری تورکیا(پاشکۆ 3) ھەیە سەبارەت بەھێنانی گەشتیار و دابینکردنی تەئمینات لەلایەن نوسینگەکەوە سەرجەم زانیاری پاسەپۆرت و فۆتۆگرافی بیۆمیتریکی گەشتیارە عێراقیەکە بۆ یەکێتی نوسینگەی گەشت و گوزار لە تورکیا دەنێرێت.
ھەنگاوی دووەم: یەکێتی نوسینگەی گەشت و گوزار لە تورکیا دوای وەرگرتنی زانیاری و بەڵگە و تەئمیناتی گەشتیار لەلایەن نوسینگەی گەشتیاریەکەوە راستەخۆ لە رێگەی ئۆنلایینەوە فۆڕمی ڤیزا پردەکاتەوە.
ھەنگاوی سێیەم: لەلایەن یەکێتی نوسینگەی گەشت و گوزاری لە تورکیا فۆڕمی وەرگرتنی ڤیزا بۆ گەشتیاران داخڵی سیستمی ڤیزا دەکرێت.
ھەنگاوی چوارەم: دوای ھەڵسەنگاندنی دۆسییەی ھاوڵاتی لەلایەن کۆنسوڵگەریمانەوە ڤیزای (C1) رەزامەندی پێدەدرێت.
ھەنگاوی پێنجەم: دوای رەزامەندی کۆنسوڵگەریمان لەسەر پێدانی ڤیزای (C1) راستەوخۆ ڤیزا رەوانەی ئیمێڵی سەر فۆرمەکە بە شێوەیەکی ئۆنلاین دەکرێت.
4- ڤیزای ستیکر:
– ڤیزای ستیکری ماوە درێژ لەلایەن کۆنسوڵگەریمانەوە دەدرێت بە خاوەن پاسپۆرتی عێراقی بە مەبەستیِ (کاری تایبەت ، خوێندن و ھتد ) لە وڵاتی تورکیا.
– ھاوڵاتیانی عێراقی دوای وەرگرتنی ڤیزای ستیکر دەتوانن لە رێگەی دەروازە سنورییە نێودەوڵەتیە وشکانیەکان و ئاسمانییەکان گەشتی تورکیا ئەنجام بدەن.
ناوەندی داواکاری ڤیزا:
– کۆنسوڵگەریمان فۆڕمی داواکاری ڤیزای ستیکر لە بەرواری 17ی تەمووزی 2016ەوە لەرێگەی کۆمپانیای ‘VFS Global Gateway Management’ ەوە قبوڵدەکات، لەلایەن کۆنسوڵگەریمانەوە جگە لە کۆمپانیای ناوبراو ھیچ کۆمپانیایەکی دیکە ئەرکی پێنەسپێردراوە.
– کۆمپانیایی ‘VFS Global Gateway Management’ بەشێوەیەکی کاتی لە پارێزگای ھەولێر دەستی بەکارەکانی کردووە، ناونیشانی کۆمپانیا لەخوارەوە ئاماژەی پێکراوە، ھەروەھا بۆ ئاسانکاری ھاوڵاتیان پلانی کردنەوەی ئۆفیسی ڤیزا لە شارەکانی سلێمانی، دھۆک، بەغدا، بەسڕە، نەجەف و کەرکوک لە بەرنامەدایەو داواکاری ھاوڵاتیانی ئەو ناوچانە لەرێگەی ئۆفیسەکانەوە وەردەگیرێت.
”VFS Global Gateway Management”
ناونیشان: شهقامی گوڵان- گوڵان پارک بزنیس تاوهر- نهۆمی یهکهم -ههولێر.
ژمارهی تهلهفۆن: ۱۹ ۱۹ ۲۱۱ ٦٦ ۹٦٤+ (سهنتهری پهیوهندی)
www.vfsglobal.com/turkey/Iraq
أ- چۆنیەتی پێشکەشکردنی داواکاری وەرگرتنی ڤیزای ستیکر بەمەبەستی ئەنجامدانی گەشت بۆ وڵاتی تورکیا:
ھەنگاوی یەکەم: سەرەتا ھاوڵاتی لە رێگەی سەنتەری پەیوەندی
VFS Global Gateway Management بە ژمارە تەلەفوونی
۱۹ ۱۹ ۲۱۱ ٦٦ ۹٦٤+ ەوە دوای وەرگرتنی زانیای سەبارەت بە بەڵگەی پێویست کاتی (موعید) چاوپێکەوتنیان بۆ دیاریدەکرێت . ھەنگاوی دووەم: لەوادەی کاتی دیاریکراودا داواکار پاسەپۆرت، دوو فۆتۆگرافی بیومیتریک لەگەڵ بەڵگەنامەکانی رادەستی کۆمپانیا دەکات، دوای پشتڕاستکردنەوەی زانیارییەکان ھەڵدەستێت بە کردنەوەی دۆسیەی داواکاری ڤیزا.
ھەنگاوی سێیەم: دۆسییەی داواکاری ڤیزای ھاوڵاتیان لەلایەن کۆمپانیاکەوە دەگەیەنرێتە کۆنسڵگەریمان.
ھەنگاوی چوارەم: دوای ھەڵسەنگاندنی ورد لەلایەن کۆنسوڵگەریمانەوە ئەو پاسەپۆرتانەی زانیارییان شیاوە ڤیزای ستیکریان پێدەدرێت، بەمەبەستی چاوپێکەوتن لەکاتی پێویست بانگھێشتی خاوەن پاسپۆرت لەلایەن کۆنسوڵگەریمانەوە دەکرێت، کاتی چاوپێکەوتن لەلایەن کۆمپانیاکەوە بە خاوەن پاسپۆرت دەگەیەندرێت.
ھەنگاوی پێنجەم: کۆمپانیای ناوبراو ئەو پاسپۆرتانە رادەستی خاوەنەکانیان دەکاتەوە کە ڤیزای ستیکریان لێدراوە یاخود داواکاریەکەیان رەت کراوەتەوە.
ب- بەرامبەرەکی داواکاری ڤیزای ستیکر:
ڤیزای تورکیا بۆ ھاوڵاتیانی عێراقی بێ بەرامبەرە، لە لایەکی دیکەوە، لەکاتی داواکاری ڤیزا بۆ پرکردنەوەی فۆرم کۆمپانیاکە لەبەرامبەر ئامادەکردنی دۆسیەیی داواکار بەشێوەیەکی ئۆنلاین بڕی 50 دۆلاری ئەمریکی وەک بەرامبەرەکی وەردەگرێت، ئەگەر ھاوڵاتی داوای خزمەتگوزاری VIP بکات بری 75 دۆلار و لەبەرامبەر خزمەتگوزاری تەلەفوون 150 دۆلاری ئەمریکی لە داواکار وەردەگیرێت، مەرجێکی دیکە بۆ گەشتیار بۆ وڵاتی تورکیا بیمەی تەندرووستیە کە بەرامبەرەکەی 40 دۆلاری ئەمریکییە، بیمەی تەندرووستی لە ساتی چوونە ناوەوە بۆ وڵاتی تورکیا ماوەی 30 رۆژ کاری پێدەکرێت.
ب ـ ئەو خاڵە گرنگانەی کە پێویستە ئاگاداری بین:
– وەک رونکراوەتەوە، ھیچ ھاوڵاتییەک پێویست ناکات سەردانی کۆنسوڵگەریمان بکات بۆ وەرگرتنی ڤیزا ، جگە لەو ھاوڵاتیانەی کە بۆ چاوپێکەوتن بانگھێشت دەکرێن لەکاتی تایبەتدا .
– لەبەرواری 22ی ئابی 2016ەوە داواکاری وەرگرتنی ڤیزا تەنیا لەرێگەی کۆمپانیای VFS Global Gateway Management، کەرتی تەندروستی، یەکێتی نوسینگەی گەشتیاری لە تورکیا پێشکەش دەکرێت، جگە لە حاڵەتی (ئیستیسنا) تایبەت ھیچ داوا کارییەکی فەردی وەرناگیرێت.
– رەزامەندی لەسەر پێدانی ڤیزای C1 وەیا ستیکر لەژێر دەسەڵاتی کۆنسوڵگەریماندایە. ئەو داواکارییانەی شیاو نین لەلایەن کۆنسوڵگەریمانەوە رەت دەکرێتەوە.
– کۆنسوڵگەریمان، لەکاتی ھەڵسەنگاندی داواکاری ڤیزا لەسەری نیە روونکردنەوە بدات یاخود کاتی وەڵام دیاری بکات.
– پێچەوانەی ئەمە، دوای گەیاندنی دۆسییەی داواکار لەلایەن کۆمپانیاکەوە بۆ کۆنسوڵگەریمان ڤیزای ستیکر یاخود سی 1 لەماوەی 5 رۆژی کاردا ئەنجامەکەی دەبیندرێت، لەم چوارچێوەیەشدا ھاوڵاتی دوای پێشکەش کردنی فۆڕمی ڤیزا دوای ٥ لە رۆژی کار پلانی گەشتی تورکیا دیاری بکات.
– ئەو ھاوڵاتیانەی کە بەڵگەی پێویستیان بەمەبەستی زوو وەرگرتنی ڤیزا پێشکەش کردووە بۆ مەبەستی تەندروستی و چارەسەر وەرگرتن یاخود خوێندن رەچاوی رەوشیان دەکرێت و لە نزیکترین وادەدا ئەنجامەکەیان بۆ قبوڵ دەکرێت.
– ڤیزای (C1) تەنیا لە رێگەی فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکانەوە دەتواندرێت گەشتی وڵاتی تورکیایی پێ ئەنجامبدرێت، بەھیچ شێوەیەک لە رێگای وشکانیەوە گەشتیار ناتوانێت گەشتەکەی ئەنجام بدات.
– تا ئەو کاتەی کۆمپانیای VFS Global Gateway Management گلۆباڵ لە شارەکانی بەغدا، نەجەف، کەربەلا ئۆفێسی دەکاتەوە، باڵیۆزخانەی کۆماری تورکیا لەبەغدا بەردەوام دەبێت لە وەرگرتنی داواکاری ھاوڵاتیان بۆ ڤیزای تورکیا و لەنێو باڵیۆزخانە چاوپێکەوتن وەردەگیرێت.