ئه‌مشه‌و هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل و ئه‌رجه‌نتین یاری ده‌كه‌ن

خواكوڕك
له‌ میانی یاریه‌كانی پاڵاوتنی مۆندیالی رووسیای 2018 ئه‌مشه‌و گه‌ڕی حه‌وته‌می یارییه‌كان له‌ كیشوه‌ری ئه‌مریكا به‌رێوه‌ده‌چن. هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئه‌رجه‌نتین و به‌رازیل له‌ میانی به‌شداری كردنیان له‌ پاڵه‌وانیه‌ته‌كه‌ به‌ جیا یاری له‌گه‌ڵ تیپه‌كانی دیكه‌ ده‌كه‌ن. یاریه‌كان كاتژمێر 12ی شه‌و به‌ كاتی هه‌ولێر ده‌ستپێده‌كات.

خشته‌ى ته‌واوى یارییه‌كانى ئه‌مشه‌وى كیشوه‌ره‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت.

كاتژمێر 11:00
بۆلیڤیا -پیــرۆ

كاتژمێر 12:00
به‌رازیل-ئیكوادۆر

كاتژمێر 2:30
ئه‌رجه‌نتین -ئۆره‌كواى

كاتژمێر 3:00
پاره‌گواى -چیلى

Back to top button