شه‌یتانه‌ سوره‌كان و توتنهام یاری لوتكه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌یی خولی نایابی ئینگلزیی ئه‌نجامده‌ده‌ن

لەیارییەكانی گەڕی 10ی خولی یانە نایابەكانی ئینگلتەرا هەردوو یانەی مانچستەر یونایتد و تۆتنهام رووبەرووی یەكترببنەوە و چاوه‌ڕێ ده‌كری یه‌كێك بێت له‌ یارییه‌ هه‌ره‌ به‌هێزه‌كانی خولی نایابی ئینگلیزی ئه‌م ساڵ.

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ یارییەكە كاتژمێر (2:30) دوای نیوەرۆی ئەمرۆ بەكاتی هەولێر لەیاریگای (ئۆڵدترافۆرد) لەشاری مانچستەر ئەنجام بدرێت و یاریه‌كی به‌هێز به‌ڕێوه‌بچێت، هه‌رچه‌نده‌ یانه‌ی شه‌یتانه‌ سوره‌كان بەهۆی دۆراندنی لەیاری رابردوو بەرامبەر هیدەرسفیلد تاون و یەكسانبوونی لەگەڵ لیڤەرپوول ئێستا بە جیاوازی (5) خاڵ لەدوای یانەی مانچستەر سیتی پێشەنگ دێت، به‌ڵام مۆرینهۆ ته‌واوی پێكهاته‌كه‌ی بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ئاماده‌ كردوه‌، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ یانه‌ی تۆتنهام بەهەمان ژمارەی خاڵ لەگەڵ مان یونایتد پلەی سێیەمی گرتووە و بە بردنەوەی لەیارییەكە راستەوخۆ سەردەكەوێت بۆ پلەی دووەم و ركابەریكردنی یانەی مانیۆ.

Back to top button