بۆچی ئه‌م وێنانه‌یان له‌به‌ره‌كانی جه‌نگ بڵاو كرده‌وه
رێكان سه‌باح
ئه‌مشه‌و چه‌ند وێنه‌یه‌كی كۆبوونه‌وه‌ی( لایانی پێشمه‌رگه و حشدی شه‌عبی و سوپای عێراقی) له باره‌گای سه‌ره‌كی فه‌رمانده‌ی مه‌خموور، بڵاو كرایه‌وه‌و له كه‌ناڵی ئافاقی سه‌ر به مالیكی دا تا سلێمانی كاری له‌سه‌ر كرا، واتا ئه‌و وێنانه له پاش شكه‌ستی هێزه هاوبه‌شه‌كانی ئێران و عێراق بوو له داستانی پردێ” كه پێشمه‌رگه له‌وێدا داستانێكی گه‌وره‌ی قاره‌مانیه‌تی ئه‌نجامدا، ئه‌م وێنانه چه‌ند دیمه‌نێكی زۆر روونی به‌خه‌ڵكی كوردستان پێشاندا، كه له نه‌جه‌ف و كه‌ربلاوه، ئه‌م وێنه به به‌غدا و كه‌ركووك و سه‌ید سادق و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌دا هاته خواره‌وه، له‌ژێر ناونیشانی و زانیاری نادروست به‌فره‌وانی كاری بۆ كرا، واتا میدیایی به‌شداربوو، له بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنانه‌دا پێكهاتوون له ( میدیاكانی مالیكی و میدیاكانی باڵی خیانه‌تی یه‌كێتی، كه هه‌موو میدیاكانی یه‌كێتی له‌به‌رده‌سته، میدیاكانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و میدیاكانی گۆڕان ئه‌مه جگه له ئێن ئارتیش، میدیاكانی ئێرانیش له‌چه‌ند مالپه‌رێكی نزیك له سوپای پاسداران بڵاویان كردنه‌وه، كه‌وایه ئه‌م وێنانه بێ هیچ گه‌رانه‌وه‌یه‌ك بۆ لایانی پێشمه‌رگه، كه ئایا ئه‌م وێنانه هی ئێستان یاخود نا، هه‌موو ئه‌و میدیایانه، ده‌ستیان كرد به بڵاوكردنه‌وه‌ی به فره‌وانی، ئه‌وه‌ی لێره‌دا روون بووه بۆ خه‌ڵكی عاقلی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و حزبانه، پرسیاری ئه‌وه بوو، ئه‌رێ بۆچی وێنه‌یه‌ك له‌كه‌ربلاوه، به‌ئاراسته‌ی سلێمانی كاری له‌سه‌ر كرا‌و به‌هه‌مان ئه‌ده‌بیاته‌وه، بڵاو كرایه‌وه؟ ئه‌رێ به‌راستی ئه‌مه شتێكی سوتفه‌یه؟ یان ئه‌مرێكه و جێبه‌جێ كراوه؟ ته‌واوی ئه‌و پرسیارانه له رووداوه‌كانی دوێنێ به‌ره‌كانی پێشمه‌رگه به‌ده‌ست دێن”.
پاش هێرشی چه‌ندجاره‌ی شكه‌ستخواردووی ( سوپای پاسداران و میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی حزبڵایی لوبنانی) له رۆژئاوای دیجله و به‌ئامانج گرتنی سحێلاو و فیشخابوور، له‌لایان ئه‌و سوپایه، شكه‌ست هێنانی گه‌وره‌یان، ئه‌و هێزه هاوبه‌شانه، له‌دژی پێشمه‌رگه گه‌یشتنه ئه‌و باوه‌ره، كه له‌رێگای هێرش ناتوانن، ئه‌و ناوچانه به‌ده‌ست بهێنن وه زیانی زۆرتریان به‌رده‌كه‌وێت، بۆیه شكه‌ستی زیاتر له‌و خاڵه‌دا، هه‌ره‌س به وره‌ی هێزه‌كه دێنێت، مه‌ترسی هه‌یه له‌ئه‌گه‌ر هێرشی پێچه‌وانه، چونكه، له‌كۆتا هێرشی سه‌ر ئه‌و ناوچانه، پێشمه‌رگه پێشره‌وی كرد بۆ مه‌خموور، به‌مه‌ش هاوكێشه سه‌ربازیه‌كه‌ی، توانی به‌ئاسانی بگۆڕێت، به‌ڵام دوای پاشه‌كشه بكات، واتا پێشمه‌رگه جگه له‌و قاره‌مانیه‌تیه‌ی كه له‌و ناوچانه‌ی ئه‌نجامدا، ئه‌وه به سوپای عێراق و ئێرانی گوت، ده‌شتوانم پێشره‌وی بكه‌م، خاڵی میحوه‌ری مه‌خمووریش وه‌ك پێشره‌وی كردن پێشان درا، به‌ڵام له‌ئێستادا حشدی شه‌عبی و عه‌بادی، ده‌یانه‌وێت له‌رێگا درێژكردنه‌وه‌ی كات بۆ خۆكۆكردنه‌وه، ده‌یانه‌وێت پێشمه‌رگه سه‌رقاڵی كۆبوونه‌وه بكه‌ن، شه‌قامی شیعه‌ش كه تاودراون به غرووری كۆنترۆڵی سه‌رتاسه‌ری عێراق، ئه‌م وێنانه‌یان بڵاو كرده‌وه، به‌وه‌ی پێشمه‌رگه ده‌یه‌وێت خۆی ته‌سلیم بكات، به‌بێ شه‌ڕ ئامانجه‌كان بپێكین، به‌ڵام ئایا هه‌موو رووداوه‌كان ته‌نها ئه‌وه‌ن؟
له‌ئێستادا كه‌ركووك بێ فشخابور، هیچ واتایه‌كی نیه، واتا له‌ئێستادا هه‌ر كۆمپانیایه‌ك له كه‌ركووك به‌رهه‌م هێنانی نه‌وت و هاورده بكات، ته‌نها یه‌ك رێگای سه‌ختی هه‌یه، ئه‌ویش، فشخابووره، ئه‌م ئامانجه‌ش وه‌ها به‌ئاسانی له‌ده‌ست هزێی پارتی و پێشمه‌رگه ده‌رنایه‌ت، رێگای ئێرانیش خه‌ونێكی ئه‌سته‌مه، چونكه ئێران خۆی له ئابلوقه‌ی ئابوور نێوده‌ڵه‌تی دایه، عێراق ناتوانێت به‌م رێگایه هیچ به‌ده‌ست بهێنێت، كه‌وایه ئه‌و پیلانگێریه میدیایی و عه‌سكه‌ر و سیاسیه، له‌سه‌ر پێشمه‌رگه و هه‌ولێر، چیان پێ ماوه؟ ئه‌وه ئه‌و پرسیاره‌یه كه ده‌كرێت، زۆر هاوكێشه روون بكاته‌وه سه‌رنجه‌كانیش له‌سه‌ر میدیا هه‌ر لێره‌وه دا سه‌رچاوه‌ی گرتووه، به‌تایبه‌ت كاتێك گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، بێ هه‌ولێر عێراق نه‌ده‌گه‌یشته، ئێستا، ئێمه رێگا به هیلالی شیعی ناده‌ین، كه‌وایه له‌ئێستادا كارته‌كان هه‌م له جه‌مسه‌ری ئه‌مریكا، روونتر ده‌بێت، هه‌م له جه‌مسه‌ری ئێران، روونتر ده‌بێت به‌تایبه‌ت له‌رووی هاوبه‌شی میدیایی دا، پاش هاوبه‌شی سه‌ربازی”.
ئایا پێشمه‌رگه رێگا به سوپای هاوبه‌شی عێراق و ئێران ده‌دات بگاته سێگۆشه‌ی عێراق و سوریا و توركیا؟ ئه‌مه ئه‌و پرسیاره خه‌یاڵیه‌یه كه میدیای هاوبه‌شی ئێرانی و عێراقی له كه‌ربلا تا هه‌له‌بجه، ده‌كرێت، هه‌وڵی بۆ ده‌درێت، كه زه‌مینه‌ی بۆ دروست بكه‌ن، ئیراده‌ی پێشمه‌رگه‌ی پێ تێك بشكێنن، به‌لام ئه‌وه‌ی كه له میدیا ده‌گوزه‌رێت، له گۆبوونه‌وه سه‌ربازیه‌كاندا، هه‌ره‌س دێنێت، چونكه عێراقی پاش پردێ و هێرشه‌كانی سه‌ر سحێلا، ئه‌و عێراق نیه، كه له‌كه‌ركووك، رێگای بۆ چۆڵكرا به سه‌ركه‌وتنی عێراق پێناسه كرا، ئه‌مه هه‌م له‌ناو خۆی وڵات‌دا، هه‌م له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی، روون بۆته‌وه، عێراق و ئێران له‌رووبه‌رو بونه‌وی پێشمه‌رگه هه‌م له پردێ، هه‌م له میحوه‌ری رۆژئاوای دیجله، شكه‌ستێكی وایان به‌ركه‌وتووه، كه هیچ میدیایه‌كی هاوبه‌ش ناتوانێت به‌ری پێ بگرێت”.
كه‌وایه ئێستا كه به‌ریتانیا هاوبه‌شی ده‌كات له هێرشی سه‌ر پێشمه‌رگه و ده‌یه‌وێت رێگا كه‌ركووك فشخابووری بۆ ده‌ستبه‌ر بكرێت، ئایا ده‌توانێت پاش ئه‌م شكه‌ستانه سوپای هاوبه‌شی عێراق و ئێران، به‌رده‌وام بێت؟ ئایا هه‌ڵوێسته‌كانی به‌ریتانیا ده‌گۆڕێت؟ ئه‌گه‌ر فشخابور به‌و هێزه پۆلاینه‌ی پێشمه‌رگه، بمێنێته‌وه، ئه‌وه بێگومان هه‌ر كه هه‌ڵوێستی به‌ریتانیا به‌ئاراسته‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێكه‌وتنی كۆمپانیا (بی پی) له كه‌ركووك، بگۆڕێت، به‌ریتانیاش ناچار به‌وه ده‌كرێت له‌گه‌ڵ كوردستاندا هاوبه‌شی بكات، به‌مه‌ش دۆخی سه‌ربازی و ناوچه‌كه ده‌گۆڕێت، عێراق و ئێران به‌ته‌واوی ده‌كه‌ونه دۆخێكی سه‌پاوی سه‌ربازی كه له‌وه‌شدا بێ شك هیچ متمانه‌یه‌ك بۆ جیهانیش نامێنێته‌وه، بۆ باوه‌ر هێنان به‌كورد كه له‌و عێراقه‌دا بمێنێته‌وه، پێشوازی كردنی سڕكردنی ریفراندۆمیش به‌واتا قبوڵی نێوده‌وڵه‌تی دێت بۆ ریفراندۆم، ئه‌مریكاش له زاری ریکس تلرسن زۆر به‌روونی گوتی “له‌ئێستادا” پشگیری له یه‌كپارچه‌ی خاكی عێراق ده‌كه‌ین، كه‌وایه ئه‌مه روونه كه ئه‌مریكا متمانه‌ی به‌به‌رده‌وامی یه‌كپارچه‌ی خاكی عێراق نیه، هه‌ر به‌پێی قسه‌كانی ریکس تلرسن دا ئه‌مریكا به رۆشنی ده‌لێت من بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر قسه‌م له‌گه‌ڵ “سه‌رۆكی كوردستان” كرد، ده‌ی ئه‌م ئاماژانه، له قاره‌مانیه‌ته‌ی پێشمه‌رگه‌دا هاته بوون، چۆك پێدانانی سوپای هاوبه‌شی ئێران و عێراقیش له‌زاری فوتێكراوی عه‌بادیدا، بۆ دانووستاندن، جگه له شكه‌ستی روون هیچی تر نیه قه‌ره‌بووی ئه‌و شكه‌سته‌ی ئێران و عێراقش له‌میدیای هاوبه‌شدا به وێنه‌یه‌كی بێ مانا، شكه‌ست داپۆشین بوو.