ئه‌وه‌ی له‌ژێر ناوی دژایه‌تی دز ده‌كرێت له‌ناو بردنی كوردستانه نه‌ك دز
رێكان سه‌باح
تێگه‌یشتن له هه‌ڵمه‌تی وێژدان شكێنه‌كه‌ی، كه له‌ژێر ناوی هه‌ڵمه‌تی دژه دز و گه‌نده‌ڵ ده‌كرێت، نه‌ك هه‌ر دژایه‌تی ئه‌وان نیه، هیچ واتایه‌كی بۆ دژه دز تێدا نابینرێت، به‌ڵكوه له‌ناوه‌رۆك، ده‌ركه‌وته‌كانی دا دژه” خه‌ڵك و خاك و نه‌ته‌وه و ئاڵا و هه‌موو ویژدانێكی نه‌ته‌وه‌یی كورده” ئه‌م دژایه‌تیه، له بنه‌ره‌تدا، پێناسه‌ی برسی بوون و له‌ناوچوون و خاكفرۆشتن و چه‌ندانی شتی تر ده‌كات كه ئێستا خه‌ڵك به‌ده‌ستیانه‌وه ده‌ناڵێنێت، پرسیاری جه‌وهه‌ریه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه، ئایا له‌و هه‌موو رووداوانه‌ی كه له‌ژێر ناوی دژایه‌تی دز كراوه، ئایا یه‌ك دز و گه‌نده‌ڵ له‌ناو چوون؟ ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه، كه ده‌بێت خه‌ڵك له‌خۆی بكات، چیتر نه‌بێت ده‌سخه‌رۆیی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته، كه دژ به‌خۆی و ژیانی خۆی و خانه‌واده و شیری منداڵی خۆی و گوزه‌رانی خۆی ئه‌نجامی ده‌دات”.
به‌ره‌ی دژایه‌تی گه‌نده‌ڵ یان دز، له‌بنه‌ره‌تدا پێناسه‌ی سه‌ره‌كی دزه یان گه‌نده‌ڵه یان هه‌ر ده‌سته‌واژه‌یه‌كی تر كه رۆژانه هه‌وڵی گه‌وجاندنی خه‌ڵكی پێده‌كرێت، دژه گه‌نده‌ڵ له‌بازنه و گروپدا، قه‌تیس كراوه، كه پێكهاته‌یه‌كی سه‌رسورهێنه‌ره‌ی ئیمتیازداره، له كۆمه‌ڵێك میدیای له‌ناو جیاوازدا له‌هه‌ر سێ بواره‌كه‌دا” خوێنراو و بینراو، بیستراودا” له‌ژێر پێناسه‌ی وه‌ك بێ لایان و خۆ به‌دوورگر و هاوسه‌نگ و ته‌واوی ئه‌و جۆڕه ناوانه‌ی تر، رۆژانه هانی گه‌وجاندنی خه‌ڵك ده‌ده‌ن به‌ناوی دژایه‌تی دز یان گه‌نده‌ڵ، یه‌ك به‌یه‌ك ( خاك و ئاڵا و نه‌ته‌وه و حكومه‌ت) ته‌واوی ئه‌و شتانه‌ی كه په‌یوستن به ژیانی خه‌ڵك و مانه‌وه‌یان ده‌كه‌نه ئامانج”.
به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك كه‌س بپرسێت، ئه‌رێ ئێوه كه دژه دزن، له‌كوێ به‌چی ئه‌و هه‌موو ئیمتیازه‌تان په‌یداكردووه، ئه‌و هه‌موو پاره‌یه‌تان له‌كوێ بوو، تا ئه‌و هه‌موو میدیایه پێ دروست بكه‌ن؟ كه‌س ناپرسێت، ئه‌رێ ئه‌و هه‌موو دژایه‌تیه‌ی كه گوایه له‌ژێر ناوی دژه دز له‌كوردستان ده‌كرێت، بۆچی به‌س قوت و خاك و كورد ده‌كاته ئامانج و هیچ دزێك له قه‌باره و قیاساتی خۆیاندا به‌بچووك و له‌ناوچوو نابات، هه‌ر خه‌ڵك ده‌كاته ئامانج، ده‌ی ئه‌گه‌ر میلله‌تێك توانای ئه‌و پرسیاره‌ی له‌خۆی نه‌بێـت، به‌راستی ده‌كرێت تۆ به‌زه‌ره‌ش گوێ بۆ ئه‌و میلله‌ته رانه‌گریت؟!چونكه مه‌به‌سته‌كه‌ی دژه دز نیه، مه‌به‌ستی تری هه‌یه، ئاخر میلله‌تێك نه‌پرسێت، ئه‌رێ كاكه ئه‌و هه‌موو دژایه‌تیه‌ی ئێوه له چه‌ند ساڵی رابردوو تاوه‌كو ئێستاش بۆچی دزه‌كانی قه‌ڵه‌و تر كردوو، ئێمه‌ی لاواز تر كرد، بۆچی دزكان ئێستاش هه‌ر دزی قه‌ڵه‌ون ئێمه ” نه كاره‌با و نه‌ئاو و نه مووچه و نه خاك و نه سه‌دانی ترمان نه‌ما؟ ئه‌ی میلله‌تی نابێت بپرسێت، بۆچی ئه‌و هه‌موو شته نه‌ما، به‌س دز قه‌ڵه‌وتر بوو؟!
لێره‌دا روونه كه هه‌ڵمه‌تی به‌ناو دژه گه‌نده‌ڵی و دز، یه‌ك ئامانجی هه‌یه، ئه‌ویش دزی زیاتر و په‌رته‌وازه كردنی كۆمه‌ڵگه له‌ناو بردنی ئیراده‌ی نه‌ته‌وه، خاك و حكومه‌ت و دار‌و به‌ردی كورده، خۆ ئه‌گه‌ر پرسیار بكرێت، له له‌ناو چوونی كورد دا، كێ زه‌ره‌ر مه‌نده؟ ئه‌وه بێشك ئێستا پرسیاره‌كه وا ده‌كرێت كه دز زه‌ره‌ر مه‌نده بێ خه‌به‌ر له‌وه‌ی دز هیچ زه‌ره‌ر مه‌ندێك له‌و له‌ناوچوونه‌دا بارقه‌دای خه‌ڵك نیه، به‌ڵكو له‌بنه‌ره‌تدا دز به‌شكڵ و شێوه‌ی تر و به ره‌نگی تر له به‌غدا یان تاران یان ئه‌نقه‌ره یان هه‌ر ناوچه‌یه‌كی تر به پاره زۆر زه‌وه‌نده‌كه‌ی سه‌ر ده‌رده‌هێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌ی چی بۆ كورد سه‌ر هه‌ڵده‌دات؟ ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه، كه وێنه‌كه‌ی له خورماتوو و كه‌ركووك به‌روونی كه‌وته به‌رچاو و له‌بیریش كرا، دیسان راپێچی به‌رده‌م گه‌وجاندنی كرانه‌وه، كه دز له خورماتوو و كه‌ركووك هیچ به‌ركه‌وتێكی نیه جگه له‌و دۆخه دۆزه‌خاویه‌ی كه كورد و خه‌ڵك له هه‌راشی به‌رته‌راشی به‌غدا و دز و خاكفرۆش كه‌وتن”.
ئێستا به‌ره‌ی دز و دژه دز یه‌ك به‌ره‌ی پێناسه كراون، له یه‌ك واتاشدا به‌رجه‌سته‌ی به‌رده‌وامی دز ده‌كه‌ن، چونكه دز خاوه‌نی به‌ره‌ی دژه دزه، له تێكشاندنی و بێ باوه‌ری و نه‌مانی ئیراده‌ی كۆمه‌ڵگه و ته‌فروتونا كردنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و كوردستانیه، یه‌ك ئامانجه، خۆ به‌ره‌ی دزیش هه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌وێت” خۆپێشاندان نه‌بێته مه‌ترسی بێ‌نرخ بكرێت، ئیراده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه نه‌مێنێت، خه‌ڵك له‌وه دا بێ ئه‌مه‌ڵ بێت، كه‌س متمانه‌ی به‌كه‌س نه‌مێنێت، ئیراده‌ی رووبه‌روو بوونه‌وه نه‌مێنێت، ده‌ی به‌ره‌ی به‌ناو دژه دز، هه‌ر ئه‌وه‌ی كردووه كه دز ده‌یه‌وێت، به‌ڵام به‌ره‌ی دژه دز ده‌ستخه‌رۆیه‌كی بازرگانی و فره‌لایانه‌یه، هه‌ریه‌كه له‌سوجێكدا بانگێشه بۆ كاڵاكانی ده‌كات، تا راده‌ی ئاسایی كردنه‌وه‌ی خاكفرۆشتنیشدا، كار له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه ده‌كات، به‌رزگاری پێناسه ده‌كات، دژه دز له دز خه‌ته‌ر تره بۆ له‌ناو بردنی كۆمه‌ڵگه و فه‌سادی زیاتر و بێ ئیراده هێشتنه‌وه و به‌رده‌وامی دز ده‌ژی و له‌وه‌ش له‌وڵاتر دژه دز دژی هه‌موو شتێكی كۆمه‌ڵگه‌یه، بانگه‌شه‌ی بۆ ئاسایی بوونه‌وه ده‌كات، وه له‌ناو بردنی حكومه‌ت و ئاسایی بوونه‌وه بۆ خستنه‌وه ده‌ستی داگیركه‌رانی نه‌ته‌وه‌یه‌ك، له‌ژێر ناو دژه دز به‌ڵام ئه‌مه له‌كه‌ركووك ده‌ركه‌وت نه دز زیانی كرد نه دژه دز زیانی كرد، ته‌نها كێ زیانی كرد له كه‌ركووك و خورماتوو؟ ئه‌وه ئه‌و پرسیاره‌یه گه‌ر پێت شی ناكرێته‌وه ده‌وه‌ڵا شایانی هه‌موو شتێكی كه به‌سه‌رت بێت.