به‌فه‌رمی…یاریزانێكی به‌ ناوبانگ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی جێهێشت

یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین (خافێر ماسكیرانۆ) بەرگریكاری یانەی بەرشەلۆنە بەشێوەیەكی فەرمی پەیوەندی كردنی بە یانەی هیپی شینا فۆرتۆنی چینی راگەیاند.”

بەپێی هەوائەو هەواڵەی لە تۆڕی هەواڵی (ESPN) بڵاوبۆتەوە چوونی ماسكیرانۆ بۆ یانە چینیەكە بە بڕی (10) ملیۆن یۆرۆ بووەو گرێبەستەكەش بۆ ماوەی ٢ ساڵ واژۆ كراوە، ئەو یاریزانە لە پێناو گرێبەستی ئەو یانەیە دەستی لە بڕی ٢ ملیۆن یۆرۆی خۆی هەڵگرتووە.

چوونی ماسكیرانۆ لە كاتێكدایە دوای ئەوەی ئەم وەرزە ڤاڵڤێردی بووە راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە ، ئەو یاریزانەی لە پێكهاتەی سەرەكی دورخستەوەو ئەم بەرگریكارەش دەیەوێت خولەكی زیاتر یاری بكات بۆ ئەوەی بوونی لە مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین هەبێت.

Back to top button