پرۆسه‌ی قهڵهمدانه ده‌ست چهقۆوهشێنهكان له‌لایان نه‌وشێروان مسته‌فاوه
رێكان سه‌باح
خۆی له بنه‌ره‌تدا، ئه‌م پرۆسه‌یه، به‌كارێكی وێنا باش ده‌چووێنرێت، كه چه‌قۆ وه‌شێن، له‌و په‌ری داروخاوی ئهخڵاقدا، بگهرێنرێته سه‌ر چۆنیه‌تی نووسین، دانانی چه‌قۆ و ده‌ستگرتن به قه‌ڵه‌م، ئه‌مه تا ئێره، له‌وێنا و مانایدا، پێناسه‌یه‌كی جوانچواندنی كۆمه‌ڵگه‌یه، به‌ڵام لێره‌دا پرسیاری جدی ئه‌وه‌یه، ئایا ئه‌م چه‌قۆ وه‌شێنه كه له‌لایان نه‌وشێروانه‌وه، قه‌ڵه‌میان درایه ده‌ست، له چ واتایهكدا پێناسه‌ی كۆمه‌ڵگه و ئاراسته‌ی كۆمهڵگهیانكرد، ئه‌وه‌ی بۆ نه‌وشێروان گرینگ بوو له پێدانی قه‌ڵه‌م له‌جێگایی چه‌قۆدا، ته‌نها له نێوان” چه‌قۆ و قه‌ڵه‌م”دا نیه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی نه‌وشێروان مه‌به‌ستی بوو له‌پێدانی ئه‌م قه‌ڵه‌مه، به‌و واتایه بوو، كه چه‌قۆ له تیژرهوترین چه‌قۆ وه‌شاندن دا ته‌نها یه‌ك كه‌س یان دوو كه‌س له گروپی سه‌ره‌تایی مرۆڤ ده‌كوژێت، به‌ڵام له قهڵمدا، لهكولترین قه‌ڵه‌مدا به‌هێواشی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك له‌ناو ده‌بات، ئه‌مه دید و تێروانینی پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی چه‌قۆ وه‌شێنه‌كان بوو بۆ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی قه‌ڵه‌م له‌لایی نه‌وشێروان مسته‌فا”.
ئه‌م پرۆسه‌یه، له‌ژێر ناوی ” ماڵپه‌رێكی پیسخانهی به‌ناوی كوردستان پۆست” به‌پرۆسه كرا، له‌وێدا وه‌ك ناوه‌ندێكی پێگه‌یاندن و فێركاری كاری پرۆسه‌كه گه‌شه‌ی پێدراو ” په‌رله‌مان و میدیای درۆیهنهی به‌ناو ئه‌هلی و ئازاد و حزبی و چه‌ندانی تر” رۆژانه له ته‌شیر و جنێوی به‌رده‌وامدا درێژه‌ی پێدرا، ته‌شیر و قه‌ڵه‌م وه‌شێنی پرۆسه‌كه به‌ردرایه دار‌و به‌ردی ئه‌و وڵاته‌دا، ئه‌مه پێی ده‌لێن رێبازی نه‌وشێروان مسته‌فا، واتا له‌م دیده‌وه نه‌وشێروان مسته‌فا، به‌شێكی كۆمه‌ڵگه‌ی له‌وه راهێناو، له‌وه‌دا كۆمه‌ڵگه‌ی له‌وه‌هم و پرۆسه‌ی خهیاڵسازیدا، به‌جێگه‌یاندووه، له‌وێشه‌وه، له حزبێكدا كۆی كردنه‌وه، هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ی به‌وه، دهستخهڵهتدا، كه ئه‌م چه‌قۆ وه‌شێنانه له چینی هه‌ره پێشكه‌وت و گه‌شه‌سه‌ندووی كۆمه‌ڵگه‌ن، پێویسته ئه‌مانه ببنه سه‌ردار و ده‌سه‌ڵاتی كۆمه‌ڵگه و هه‌رێمی كوردستان، كه سه‌ره‌تا له‌ژێر ناوی” دیموكراسی له‌هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانی سود وه‌رگرت، وه‌ك ئازادی میدیا و ئازادی راده‌ربرین، ئۆپزسیۆن و پرۆسه‌ی ره‌د كردنه‌وه‌ی نان له‌ژێر ناوی گه‌شه‌سه‌ندنی ئازادی، ته‌واوی پرۆسه‌كانی، خۆپێشاندان، كه‌مپین، مانگرتن، دیمه‌نه‌كانی تری كۆمه‌ڵگه وه‌ك شانۆ و شیعر و كۆره سۆسیۆلۆژیی، سایكۆلۆژیه‌كان، ته‌ندروستیه‌كان و په‌روه‌رده‌یه‌كانی به حزبی و روانگه‌ی سازكراوی ناو ئه‌فكاری چه‌قۆ وه‌شێنه، قه‌له‌م خرایه ده‌سته‌كانی كرد، شارێكی وه‌ك سلێمانی له پێشره‌وی ئه‌ده‌بی، سۆسیالی و به‌مۆدێرن بووندا رۆشه‌نبیری دا خه‌ڵقی وێرانیهكی ناحاڵی و له‌چه‌قی رژێمێكی پۆپۆلیستی و شهعبهوی له‌قاڵب دا‌و، زیانی زیاتر له 50 ساڵی له‌هه‌موو بواره‌كان به‌م شاره گه‌یاند”.
به‌ڵام هه‌ر كه واقعی سیاسی خۆی له‌گۆڕه‌پانه‌كه‌دا، له‌چه‌شنی تاقیگه بۆ ئه‌و هێزه چه‌قۆ وه‌شێنه قه‌ڵه‌م خرایه ده‌سته خسته روو، سیحری ده‌سته‌واژه‌كانی بانگه‌شه‌ی ئه‌و هێزه خسته ژێر رۆناكیهوه، له جدیی بوونی، ئه‌و هێزه له به‌هاكانی ” ئازادی ڕا و میدیایی ئازاد، پرۆسه‌كانی دیموكراسی دا” ده‌رئه‌نجامه‌كان، نه‌ك ئه‌وانی له‌وه‌دا به‌خاڵی خاڵی پێشاندا، به‌ڵكو ئه‌مانه بونه‌ته مه‌ترسیه‌كی زۆر جدی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی دیموكراسی به‌گشتی، وه‌ك، به‌قێزه‌ون نیشاندانی هه‌موو پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسی راسته‌وخۆ كه له‌م ساڵه‌دا له‌دژیان ده‌ركه‌وتوون، وه‌ك ” هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك له‌ناو خه‌ڵك و پرۆسه‌ی ریفراندۆم و دژایه‌تی كردنی هه‌ڵبژاردن” زۆر به‌جوانی له سیما‌و وێنه و ناخدا گه‌وره‌ترین تابلۆی دروست ده‌كه‌ن، كه ئه‌م چه‌شنه هێزه شهعبهویه، چ كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه له سه‌ر ئازادی و میدیایی ئازادی و بنه‌ماكانی مافی هاوڵاتی بوون و گه‌شه‌سه‌ندنی ته‌واوی كۆمه‌ڵگه”.
ئه‌وه‌تا ئێوه ده‌بینن به‌رهه‌می ئه‌و چه‌قۆ وه‌شێنه قه‌ڵه‌م وه‌ده‌سته، چ سوكایه‌تیه‌ك به راپرسین، گشتپرسی و ریفراندۆم، ده‌كه‌ن به‌شێوه‌یه‌ك، وا قێزه‌ون وێنایی ده‌كه‌ن، كه ئه‌مه هیچ كه خۆیانیان له له‌هه‌موو پرۆسه‌یه‌كی راپرسی و ریفراندۆم دا بۆ یه‌ك سه‌ده خۆیان بێ به‌ش كرد، جورئه‌تی راپرسیه‌كیان له‌سه‌ر هیچ بابه‌تێك نه‌بێت، ئه‌گه‌ر له‌ناو حزبه‌كه‌ی خۆشیان، بیانه‌وێت بۆ هه‌ر چه‌شنێك له راوه‌رگرتن له ئه‌ندامه‌كانیان بكه‌ن، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دژایه‌تی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستانی پێ بكه‌ن”.
ئه‌وه‌تا له‌پشت ناوی خۆپێشاندان له‌ژێر ناوی چاكسازی و پاكسازی دا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، له‌ناوه‌رۆكدا بۆیان جیا ناكرێته‌وه، له هه‌ڵته‌كاندنی ئه‌و وڵاته له روخاندن و شكاند و سوتاندندا، كه‌لتوری خۆپێشاندان وا وێنا كرد بۆ ئه‌و وڵاته كه هیچ كات له‌گه‌ڵ به‌های مرۆڤایه‌تی یه‌ك نیه و دژه، به‌ڵام له ئیجرائاتی سه‌ربازی دا ترسنۆك و بێ زمان و لاڵ دانیشتوون، له به‌كوشتدانی خه‌ڵكدا ته‌نها ئه‌وه‌یان به‌مه‌ست دێت و وه به‌ده‌ست دێت له‌و بازاره ههرزانهدا، بهشهخۆیان له فرمێسكی تیمساحی و یادی كۆكردنه‌وه‌ی درۆینه‌ی ده‌نگ و به‌ته‌نده‌ر كردنی پرۆسه‌كه بۆ هه‌موو ساڵێك له كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگدا به‌كاری بخه‌ن و وهگڕی بخه‌ن و سه‌ری هاوسۆزبوونی درۆینه له‌گه‌ڵ دایكی جگه‌ر سوتاو بله‌قێنن “.