زێدان ناڕازیه و ده‌یه‌وێت گرێبه‌ستی گه‌وره واژۆبكات

زێنه‌دین زێدان راهێنه‌رى فه‌ره‌نسى و یانه‌ى ریال مه‌درید متمانه‌ى ته‌واوى به یاریزانانى یه‌ده‌گى یانه‌كه‌ى نیه، به‌تایبه‌ت گرێبه‌سته نوێكانى ئیمزاى كرد له‌وانه دانى سیبایۆس و تیۆ هیرناندێز.”
رۆژنامه‌ى (مۆندۆ دیبه‌رتیڤۆى كه‌تالۆنى) ئاشكراى كردوه.” كه راهێنه‌ری ریال مه‌درید زێنه‌دین زێدان داواى له فلۆره‌نتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌كه كردووه.” كه چه‌ند گرێبه‌ستێكى نوێ ئیمزا بكات له مێركاتۆى زستانه‌ى داهاتوو ، تاوه‌كو بتوانێت له باشترین ئاستدا ركابه‌رى بكات بۆبردنه‌وه‌ى نازناوه‌كانى ئه‌م وه‌رزه.
ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید له‌وه‌رزى رابردوو زۆر به‌هێز تر بوو له‌وه‌رزى ئه‌مساڵ ،به‌هۆى هه‌بوونى چه‌ند یاریزانێكى یه‌ده‌گى به‌توانایى وه‌ك (ئه‌لفارۆ مۆراتا و ماریانۆ دیاز و خامیس رۆدریگز) به‌ڵام دواى رۆیشتنى ئه‌م یاریزانانه ئاستى یانه‌كه ته‌واو دابه‌زى وه و له ئێستادا حاڵی یانه‌كه خراپه.
ئه‌وه‌ی شیاوی باس بێت كه زێدان دركاندویه‌تی.” چه‌ند یاریزانێكى تر نه‌یان توانیوه متمانه‌ى من به‌ده‌ست بهێنن له پێكهاته‌ى سه‌ره‌كى له‌وانه ماركۆس یۆرینتى و بۆرخا مایۆرال و خیسۆس فابیخۆ.