به‌رشه‌لۆنه‌ و گریزمانی فه‌ڕه‌نسی رێككه‌وتن

یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ل ه‌ بۆنده‌ گه‌وره‌كان پاشكشه‌ ناكات و ئه‌مجاره‌یان به‌پێی چه‌ند زانیارییه‌كی وه‌رزشی له‌گه‌ڵ گریزمان رێككه‌وتووه‌.”

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی لە ژمارەی ئەمڕۆیدا، رایگه‌یاندوه‌.” كه‌ یانەی بەرشەلۆنە بە نهێنی لەگەڵ گریزمانی فەرەنسی و هێرشبەری یانەی ئاتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی رێکەوتووە.

بەپێی هەواڵی رۆژنامەکە بێت.” یانەی بەرشەلۆنە بە نهێنی لەگەڵ ئەو یاریزانە رێکەوتووەو ژمارە ٧ دەپارێزێت لە پێناو ئەو یاریزانە تا لە وەرزی داهاتوو گریزمان بیپۆشێت و ئەم گرێبەستەش کۆتا قسەی بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە دەبێت.
ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا بوو كه‌ بەرشەلۆنە درێسی ژمارە ٧ی بەکۆتینهۆ نەدا لەپێناو گریزمان و درێسی ژمارە ١٤ی بە ئەستێرە بەرازیلیەکە دا.
گریزمان نرخی هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکەی ١٠٠ ملیۆن یۆرۆیەو بەرازیبوونی یاریزانەکە خۆی،هەموو یانەیەک دەتوانێت گرێبەستی لەگەڵ بکات.

Back to top button