شانزه هۆكار بۆ تووشبوونی مرۆڤ به جه‌ڵته‌ی دڵ
نه‌خۆشی دڵ یه‌كێكه له نه‌خۆشیه باوه‌كان له ئێستادا و زۆرجار مرۆڤ هه‌ستی پێناكات له ناكو تووشی ئه‌و نه‌خۆشیه كووشنده‌یه ده‌بێت.”
پزیشكه‌كان بۆ درووست بوونی حاڵه‌تی له ناكاوی جه‌ڵته‌ی دڵ باس له 16 هۆكار ده‌كه‌ن كه بریتین له:_
۱ـ که‌م خه‌وی: ئه‌و که‌سانه‌ی که‌متر له ٦ سه‌عات ئه‌خه‌ون دوو ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وانه‌ی ( ٦ـ۸ سه‌عات ) ئه‌خه‌ون زیاتر تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ ده‌بن
۲ـشهقیقه ( میگره‌ین ) :به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی هه‌ست به ئاماژه‌ی جیاواز ئه‌که‌ن: وه‌ک بۆنی جیاواز یا بینینی وێنه‌ی جیاواز یان هه‌ست کردن به ئاماژه‌ی جیاواز۰
۳ـسهرما و سۆڵه:بۆ نموونه به‌فرماڵین یان وه‌رزش له پله‌ی گه‌رمای نزم دا۰
٥ـپیس بوونی ژینگه و دوکه‌ڵی ئوتومبیل: هه‌روه‌ها قه‌ڕه‌باڵغی ڕێگا ده‌بێته هۆکاری کۆبوونه‌وه‌ی دوکه‌ڵی ئوتومبیل و تووڕیی یان نائومێدی۰
٥ـ خواردنی ژه‌مێکی گه‌وره و قورس ؛هه‌ندێک زیانی ترسناکی هه‌یه که ته‌نها به سنووری وورگهوه ناوهستێت۰
٦ـ وورژاندی به‌هێزی هه‌ست ( به شێوه‌یه‌کی نێگه‌تیڤ یا پۆزه‌تیڤ ) ؛ تووڕه‌بوون ،خه‌فه‌ت و شه‌که‌تی هۆکاری یارمه‌تیده‌ری جه‌ڵته‌ی دڵن ، به‌ڵام ڕووداوی شادی ڕه‌نگه کاریگه‌رییان هه‌بێت له‌وانه ئاهه‌نگی بووکێنی ،جه‌ژنی له‌دایک بوون۰۰۰هتد۰
۷ـ وه‌رزشی زۆر یان خۆپروکاندن ؛بێگومان جه‌سته‌ی ڕێک دڵ ده‌پارێزێت به‌ڵام ٦٪ جه‌ڵته له ئه‌نجامی هیلاکی زۆره‌وه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن به تایبه‌تی کاتی خه‌مباری یا توڕه‌یی
۸ـ په‌تا یان هه‌ڵامه‌ت ؛ کاتێک سیستمی به‌رگری له‌شت هه‌وڵی چاکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه‌ک ده‌دات ئه‌گه‌ری جه‌ڵته زیاتر ده‌بێت ۰ ئه‌و که‌سانه‌ی هه‌وکردنی کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌یان هه‌یه؛دوو هێنده زۆرتر تووشی جه‌ڵته ده‌بن.
۹ـڕهبۆ ؛ئه‌گه‌ری توشبوون به جه‌ڵته‌ی دڵ به ڕێژه‌ی ۷۰% زیاتر ده‌بێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر چارسه‌ریش وه‌ربگریت له‌وانه به‌خاخ.
۱۰ـ له خه‌و هه‌ستانی به‌یانی ؛ ڕێژه‌ی توشبوون به جه‌ڵته‌ی دڵ له به‌یانیان دا زیاتره چونکه مێشک هۆرمۆنی زۆرتر به‌رهه‌مده‌هێنێت تا خه‌به‌ر بێته‌وه و له‌وانه‌شه به‌یانیان جه‌ست ووشک بووبێته‌وه.
۱۱ـ کاره‌ساته‌کان ( سروشتی یان ده‌ستکرده‌کان ):دوای کاره‌ساتی وه‌ک بومه‌له‌رزه یا هێرشی تیرۆرستی توشبوون به جه‌ڵته‌ی دڵ زیاتر ده‌کات نه‌ک ته‌نها به شێوه‌یه‌کی کت‌وپڕ بگره تا چه‌ند ساڵێکی دواتر کاریگه‌ری دهمێنێت۰
۱۲ـ سێکس؛هاوشێوه‌ی زۆربه‌ی وه‌رزشه‌کان جه‌ڵته‌ی دڵ زیاتر ده‌کات به‌ڵام به ڕێژه‌یه‌کی زۆر که‌م به مه‌رجێک جه‌سته‌ت ساخ بێت و بۆ دڵنیا بوون پرسیار له پزیشکه‌که‌ت بکه۰
۱۳ـسهیر کردنی یاریه وه‌رزشیه‌کان جه‌ڵته‌ی دڵ زیاتر ده‌کات ؛وه‌ک ئه‌وه‌ی دوای کاسی جیهان له ئه‌ڵمانیا له ساڵی ۲۰۰٦ ڕووی دا۰
۱٤ـخورادنهوه کحولیه‌کان؛ به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام و به چه‌ند میکانیزمی جیاوازه‌وه جه‌ڵته‌ی دڵ زیاتر ده‌کات ۰ ته‌نانه‌ت خواردنه‌وه‌ی بڕێکی زۆر تا هه‌فته‌یه‌ک مه‌ترسی له‌وانه‌یه دروست بکات ( خورادنهوهییهک پێک شه‌راب ڕه‌نگه دڵت بپاریزێت )۰
۱٥ـ قاوه؛هاوشێوه‌ی کحول قاوه‌ش سوود و زیانی هه‌یه ، کافاین فشاری خوێن به‌رز ده‌کاته‌وه که له‌وانه‌یه جه‌ڵته‌ی دڵ زیاتر بکات به تایبه‌تی ئه‌و که‌سانه‌ی به بهردهوامیایخۆنهوه یا هۆکاری تری جه‌ڵته‌ی هه‌یه ،خورادنه‌وه‌ی ( ۳-٥ کووپ ) ڕۆژانه بۆ دڵ باشه۰
۱٦ـخواردهمهنی قوتوو یان ئاماده‌کراو:چونکه ڕێژه‌یه‌کی زۆر خوێی سۆدێومی تیایه توشبوون به جه‌ڵته‌ی دڵ زیاتر ده‌کات .