ئیشبیله گهیشته یاری كۆتایی جامی شا و چاوهڕێی براوهی یاری ئهمشهوه
لەیارییەكانی گەڕانەوەی قۆناغی پێشكۆتایی پاڵەوانیەتی جامی شای ئیسپانیا هەردوو یانەی ئیشبیلیە و لیگانێس رووبەرووی یەكتربوونەوە.”
یارییەكە كاتژمێر (11:30) شەو بەكاتی هەولێر لەیاریگای (رامۆن سانچێز پێزخوان) لەشاری ئیشبلیە بەرێوەچوو ، یانەی ئیشبیلیە سەركەوتنی تۆماركرد و بە ئەنجامی (2 – 0) یارییەكەی بردەوە، كه ههریهكه له یاریزانان (خواكین كۆریا و فرانكۆ ڤاسكوێز) دوو گۆڵەكەی یانەی ئیشبیلیەیان تۆماركرد و یانەكەیان بەرەو سەركەوتن برد”.
لەیاری چووندا هەردوو یانە بە ئەنجامی (1 – 1) یەكسانبوون ، بۆیە بە كۆی ئەنجامی یاری چوون و هاتن و بە (3 – 1) یانەی ئیشبیلیە گەیشتە یاری كۆتایی”.
ئهوهی شیاوی گوتنه.” كه براوەی یاری ئەمشەو لەنێوان ڤالانسیا و بەرشلۆنە ، لەیاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر یانەی ئیشبیلیە یاری دەكات”.
س.ك