گه‌شته ئاسمانییه‌كانی نێوان كوردستان و بەغدا ڕاگیران
دوای ئەوەی نزیك بە پێنج مانگە گەشتەئاشمانیەكانی نێو دەوڵەتی لە فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان راگیران, ئەمڕۆ گەشتەكانی نێوان هەرێم و بەغدا راگیران,سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار،ڕای گه‌یاند، به‌هۆی نهبووتی ستافی فڕۆكه‌وانی سه‌ر به هێڵی ئاسمانی عێراق، هه‌موو گه‌شته نێوخۆییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا، ڕاگیران.
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كه به میدیا عێراقییه‌كانی ڕاگه‌یاندووه، فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا سه‌رجه‌م گه‌شته نێوخۆییه‌كانی ڕاگرت، كه بریتین له گه‌شته‌كانی به‌غدا- هه‌ولێر، به‌غدا- سلێمانی، به‌غدا – به‌سڕه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی نه‌بوونی ستافی فڕۆكه‌وانی و میوانداریكردن.
ڕوونیكرده‌وه، گه‌شتیاره‌كان له كاتژمێر 5:00ی ئێواره‌وه كه دواهه‌مین گه‌شت بۆ عه‌مان، پایته‌ختی ئوردن، بووه، له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌كه‌ن و چاوه‌ڕێی گه‌شتكردنن.
له‌وه‌ڵامی پرسیاری گه‌شتیاراندا له‌باره‌ی هۆكاری نه‌بوونی گه‌شت، كارمه‌ندانی فڕۆكه‌خانه‌كه پێیان ڕاگهیاندووهن، هیچكام له ستافی فڕۆكه‌وانی و میوانداریكردنی نێو فڕۆكه، له فڕۆكه‌خانه‌كه نین، بۆیه گه‌شته‌كان ئه‌نجام نادرێن.
پێشتر له 12/ 1/ 2018 ده‌یان فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ست كه سه‌ر به هێڵی ئاسمانی عێراقی بوون، له‌ناوه‌ڕاستی به‌غدا خۆپیشاندانیان كرد و داوای خه‌رج كردنی مووچه‌كانیان ده‌كرد.