رۆژی گه‌ڕانه‌وه‌ی نیمار بۆ نێو یاریگاكان ئاشكرا كرا.

رۆژنامەیەكی فەرەنسی ئاشكرای دەكات نیمار داسیلیڤای بەرازیلی و ئەستێرەی هێڵی پێشەوەی یانەی پاریس سان جێرمان نزیكەی سێ بۆ چوار هەفتەی دیكەیی پێویستە تا بگەڕێتەوە بۆ فەرەنسا و بەشداری چەند یارییەكی كۆتایی یانەی پاریس سانجێرمان بكات.”

نیمار لە یاریی یانەكەی بەرامبەر مارسیلیا توشی پێكانێكی قورس هات و ئەوكات پزیشكەكان پێشبینیان دەكرد دوو مانگ لە یاریكردن دوربكەوێتەوە.

رۆژنامەی لیكیپی فەرەنسی ئاشكرای كردووە: ” نیمار سێ بۆ چوار هەفتەی تر دەگەڕێتەوە بۆ فەرەنسا و هەنگاوێكی باش لە پێكانەكەی چاكبۆتەوە.

لەلایەن خۆشییەوە ئۆنای ئێمری راهێنەری یانەی پاریس سان جێرمان ئاماژەی بەوەداوە پێشبینی دەكرێت نەیمار لە هەفتەكانی كۆتایی خولی فەرەنسا بتوانێت بەشداری بكات بۆ ئەوەی پێش مۆندیال بەتەواوی چاك ببێتەوە.

نەیمار سەرەتای ئەم وەرزە لە بەرشەلۆنەوە پەیوەندی كرد بە پاریس سانجێرمانەوە پاش ئەوەی نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی كە 222 ملیۆن یۆرۆ بوو درا بە بەرشەلۆنە.

س.ك

Back to top button