به‌ ڤیدیۆ… یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ بووه‌ پاڵه‌وان و سیڤیلیایی گۆڵبارانكرد.

یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ بۆ جاری چواره‌م و 30 هه‌مین جار له‌ مێژووی خۆیدا بووه‌ پاڵه‌وانی جامی شای ئیسپانیا له‌سه‌ر حسابی یانه‌ی سیڤیلیا.”

لە یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا، هەردوو یانەی بەرشەلۆنەو سیڤیلیا، لە یاریگای واندا میترۆ پۆلیتانۆ رووبەڕووی یەکبوونەوەو لە ئەنجامدا بەرشەلۆنە توانی گۆڵبارانی یانە ئەندەلوسیەکە بکات و یاریەکەی بەئەنجامی ٥-٠ لێ بباتەوەو بۆ جاری چوارەمی لەسەر یەک نازناوەکە بەدەست بێنێت.”

بەرشەلۆنە هەرلە سەرەتای یاریەکەوە بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوتوو توانی بە درێژایی یاریەکە باڵا دەستی خۆی بسەپێنێت و پێج گۆڵ لە لایەن هەریەکە لە سوارێز دوو گۆڵ و میسی و ئینێستاو کۆتینهۆوە تۆمار بکاتو  بۆ جاری چوارەمی لەسەر یەک ببێتە پاڵەوان و ٣٠ نازناو لە مێژوویدا بباتەوە.”

 

Back to top button