پاش كلاسیكۆی جیهان چه‌ند ئامارێكی نوێ تۆمار كرا بزانه‌ چین.

شەوی رابردوو لە یاری کلاسیکۆ کاتێک (2-2) کۆتایی هات، چەندین ئامار و ژمارەی نوێ تۆمارکرانو دوای فیکەی ناوبژیوانی یاریەکە ئەم ژمارەو ئامارانەی بە دوای خۆیدا هێنا.”

– رۆناڵدۆ ژمارەی گۆڵەکانی دی ستیڤانۆی لەکلاسیکۆ یەکسانکردەوە بە 18 گۆڵ
-میسی 7 گۆڵی لە کلاسیکۆ لە خولی ئیسپانیا لە کامپ نۆ کردووە زیاترە لە هەر یاریزانێکی تر.
– بەرشەلۆنە 401 گۆڵی لە لایەن ریاڵ مەدریدەوە لێ تۆمار کراوە زیاترە لە هەر یانەیەکی تر.
– رۆناڵدۆ ژمارەی گۆڵەکانی گەیاندە 449 گۆڵ لەگەڵ ریاڵ مەدرید ، میسی 551 گۆڵی لەگەڵ بەرشەلۆنە تۆمار کردووە.
– سیرجی رۆبێرتۆ یەکەم یاریزانی بەرشەلۆنەیە کارتی سوور وەربگرێت لە کامپ نۆ لە ساڵی 2015 وە لە دوای ماسکیرانۆ بەرامبەر بە ئیبار.
– میسی ژمارەی گۆڵەکانی لە کلاسیکۆ گەیاندە 26 گۆڵ لەسەر جەم پاڵەوانێتیەکان.

– بۆ جاری 50 یاری کلاسیکۆ بە یەکسانبوون کۆتایی هات.

-ریاڵ مەدرید لەسەر دەستی زیدان 4 یارییە لە کامپ نۆ نەدۆڕاوە 2 بردنەوە 2 یەکسانبوون.

 

Back to top button