به ڤیدیۆ… ریال مهدرید به ئاست و ئهنجام لیڤهرپوولی شكستپێهێنا.
لە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و لیڤەرپوڵی ئینگلیزی، لەیاریگای ئۆڵۆمپیسکی لە شاری کێڤی ئۆکرانیا رووبەڕووی یەکبونەوەو لە ئەنجامدا ریاڵ مەدرید توانی (3-1) یاریەکە بباتەوەو نازناوەکە بۆ جاری 13 لە مێژوویداو سێیەمی لەسەر یەک بەدەست بێنێت.”
لە گێمی یەکەم هەرچەندە یانەی لیڤەرپوڵ مەترسی زیاتری دروستکرد، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو لە گۆڵکردن و ئەو گێمە بە بێ گۆڵ بە کۆتا هات.
لە گێمی دووەم لە خولەکی 51 دا بەهۆی هەڵەیەکی کاریۆسی گۆڵپارێزی لیڤەرپوڵ، کەریم بنزیمە توانی گۆڵی پێشکەوتنی یانەکەی تۆمار بکات و ریاڵ مەدرید (1-0) پێشبخات، چوار خولەک دوای ئەم گۆڵە مانی توانی ئەنجامەکە یەکسانبکاتەوەو گۆڵی یەکسانبوونەوە لە لیڤەرپوڵ تۆمار بکات، دواتر زیدان ئیسکۆی هێنایە دەرەوەی یاریگاو بەیڵ خستە شوێنەکەی وئەو یاریزانەش لەگەڵ هاتنە ناوەوەی بە شێوەیەکی هونەری جوان و بە دەبڵ کیک توانی گۆڵی دووەم و پیشکەوتنی ریاڵ مەدرید لە خولەکی 64 تۆمار بکات، پاشان یانەی لیڤەرپوڵ هەوڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامی یاریەکەیداو لە لێدانێکی بەهیزدا بەیڵ توانی گۆڵی سێیەم و دڵنیایی بۆ ریاڵ مەدرید لە خولەکی 83 تۆمار بکات و یانەکەی بکاتە پاڵەوان بۆ جاری سێیەمی لەسەر یەک و 13 لە مێژوویدا.
https://www.youtube.com/watch?v=TAZOemK-i2Y