ناوی پاڵێوراوانی بۆ بردنه‌وه‌ی تۆپی ئاڵتۆنی ئاشكرا كرا

گۆڤاری فرانس فتبۆڵی فەرەنسی کە ساڵانە خەڵاتی تۆپی زێرین دابەشدەکات،ناوی چەند یاریزانێكی بڵاوکردەوە کە لە ساڵی 2018 پاڵێوراون بۆ بردنەوەی تۆپی زێرین.”

گۆڤارەکە ئاشکرای کردووە پێش پێنج مانگ لە پێدانی خەڵاتەکە ،رۆناڵدۆ پاڵێوراوی سەرەکییە بۆ ئەوەی تۆپی زێرین بباتەوە و تا ئێستا لە ساڵی 2018 دا 30 گۆڵی تۆمارکردووەو  7 گۆڵ لە پێشی میسیەوە دێت و ٩ گۆڵیش لە پێش محەمەد سەڵاحەوەیە.

دوای رۆناڵدۆ  گۆڤارەکە محەمەد سەڵاحیش بە پاڵێوراوێکی گونجاو دەزانێت بۆ بردنەوەی ئەو نازناوە بەڵام دۆڕانی یاری کۆتایی چامپیۆنس لیگ هەلی بردنەوەی نازناوەکەی لاوازکرد و ئەگەر لە مۆندیال ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات ئەوا وەکوو رکابەرێکی جددی دەمێنێتەوە.
دوای ئەویش میسی یەکێکی ترە لە پاڵێوراوەکان و جامی جیهانی دەرفەتێکی باشە بۆ ئەو یاریزانە، هەروەها هەریەکە لە نەیمار و مباپی و گریزمان و هاری کەین و دی برۆین بەپێی ئەنجامەکانی هەڵبژاردەکەیان لە مۆندیال هەلی بردنەوەی نازناوەکەیان هەیە، یەکێكی تریش لە پاڵێوراوەکان رامۆسی کاپتنی هەڵبژاردەی ئیسپانیایە، ئەگەر ئیسپانیا مۆندیال بباتەوە ئەوا هەلی بردنەوەی  تۆپی زێرینی هەیە.”

Back to top button