بۆچی ده‌گوترێت له‌م وه‌رزه‌دا پێویسته‌ لاله‌نگی زۆر بخۆرێت.؟

میوەی لالەنگی پڕاوپڕە لە ڤیتامینەكانی “A,B,C” و رێژەیەكی باش پرۆتینات و كالیسیۆم و شەكری تێدایە بۆیه‌ پزیشكان پێشنیار ده‌كه‌ن له‌ وه‌رزی لاله‌نگی سودی زۆر له‌و میوه‌یه‌ وه‌ربگرین و له‌شمان ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ین به‌ ڤیتامین و پڕۆتینه‌ به‌سوده‌كان.”

یەكێك لە تایبەتمەندییە هەرە گرنگەكانی میوەی لاله‌نگی ئەوەیە خوێن و گورچیلە پاك دەكاتەوە بەهۆی ئەوەی كالیسیۆمی زۆری تێدایە، هاوكات بەخواردنی ئەم میوە سوودمەندە ئیسكەكانی لەشتان بەهێز دەبێت، هەروەها خواردنی لالەنگی دەمارە هەستەوەرەكانی مێشك تا رادەیەكی زۆر هێور دەكاتەوە.

بەپێ زانیاری پزیشكان، ئەوكەسانەی شەوانە كێشەی كەم خەویان هەیە، دەتوانن بەخواردنی لالەنگی چارەسەری بێ خەوییەكەیان بكەن و بە ئاسوودەى بخەون.”

Back to top button