مەھاتیر محمد کێیە چی کردوه بۆ مالیزیا.؟
سه‌رۆك وه‌زیران له ماوه‌ی 8 رۆژدا چیكرد؟ سه‌رۆك وه‌زیرانی 93 ساڵ به‌ڵێنی داوه هه‌تا 50 ملیار دۆلاری دزراو نه‌گێڕێته‌وه خه‌زێنه‌ی وڵات ده‌ست هه‌ڵناگرێت لەو پرۆسەیەی کە بەڵێنی دابوو، ئێستا ده‌زانن رووبه‌روو بونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی به هێز و ده‌سه‌ڵات و پاره و سوپای بە ھێز ناكرێت، به‌ڵكو به ئیراده و پابەندبوون بە ستراتیژە و بەرژەوەندییەکانی بەتەوە ده‌كرێت.
مه‌هاتیر محه‌مه‌د ته‌مه‌نی 93 ساڵه و له سه‌ر پشكی حزبی حاكم كه له 1957 تا 2018 حوكمی مالیزیایی كردووه له ساڵانی 1981 تا 2003 سه‌رۆك وه‌زیران بوو، خۆی ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه و كورسیه‌كه‌ی بۆ نه‌وه‌ی نوێ چؤڵكرد، نه‌وه‌ی نوێش له‌و ماوه كورته هه‌رچی ده‌ستی كه‌وت تاڵانی كرد، وڵاتی ئاراستەی سیاسەتێکی مەترسیدار کرد ، تا ئابوری وڵات داروخا و نرخی پاره‌ی سه‌دا 33 دابه‌زی پێگەی مالییزیا ١١ خاڵ دابەزی لە جیھان . مەھاتیری پیر دوای ئه‌و ماوه زۆره‌ی وازهێنان له حوكم، جارێكی تر به ته‌مه‌نی 93 ساڵی و جه‌سته‌یه‌كی له‌رزۆك و رۆح و ویستێكی پۆڵاینه‌وه له 2017 به‌ره‌ی هیوای پێكهێنا و له هه‌ڵبژاردنی نوێی وڵات 116 كورسی په‌رله‌مانی له كۆی 222 كورسی به ده‌ستهێنا و بووه وه سه‌رۆك وه‌زیران.
– رۆژی 10/5/2018 سوێندی یاسایی خوارد و بوو به حه‌وته‌م سه‌رۆك وه‌زیران و هه‌مان رۆژ مه‌له‌فی رووبه‌رووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی كرده‌وه و ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد. – رۆژی 12/5/2018 ناوی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێش‌و و خێزانه‌كه‌ی خستنه لیستی تۆمه‌تباران به گه‌نده‌ڵكاری و تاڵانی و گه‌شتی ئاسمانی و چونه ده‌ره‌وه‌یان له وڵات لێ قه‌ده‌غه‌كرا.
– رۆژی 14/5/2018 بڕیاری هه‌ڵگرتنی باجی سه‌ر كاڵاكانی دا كه به‌رێژه‌ی سه‌دا 6 له‌لایه‌ن حكومه‌تی پێشوو خرابووه سه‌ر كاڵاكان، ئینجا گوتی: ((كورتهێنانی بودجه به‌هۆی كه‌می داهات و زۆری خه‌رجییه‌وه نییه، به‌ڵكو به‌هۆی به‌هه‌ده‌ردان و نه‌بوونی ده‌ستێكی ئه‌مینه له سه‌ر خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت))، هه‌مان رۆژ به‌رزترین به‌رپرسی پله‌باڵای له سه‌ر خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌كاره‌كه‌ی دورخسته‌وه و تا 13/6/2018 ئه‌ركێكی تری پێ‌سپێردرا، له‌و ماوه‌یه لێكۆڵینه‌وه‌ی له گه‌ڵ ده‌كرێ، ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر ئیسپات بێت به سزای عادیلانه‌ی خۆی ده‌گات.
– رۆژی 15/5/2018 داواكاری گشتی له پۆسته‌كه‌ی دورخسته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌ستۆپاكی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشوی پێشكه‌شكردبوو، دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران 681 ملیۆن دۆلاری دزیبوو كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه پێشكه‌شی حكومه‌ت كرابوو.
– رۆژی 16/5/2018 به‌ڵێنی دا ده‌یان ملیار دۆلاری ئاودیوكرا و تاڵان كرا‌و بۆ ئه‌مریكا و سویسرا و سه‌نگافوره و لۆكسه‌مبۆرگ بگێڕێته‌وه و قه‌رزه كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كانی حكومه‌تی پێبداته‌وه.
– رۆژی 17/5/2018 بریاریدا كه پێویسته گه‌نده‌ڵی له ریشه‌وه ده‌ربهێنرێت و نابێت كه‌س له سه‌روی لێپێچینه‌وه بێت، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوای له هاوڵاتیان كرد به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جگه له (گوڵ و ژه‌مه خواردن) هیچی تر پێشكه‌شی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت نه‌كرێت ته‌نانه‌ت سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیره‌كانیش.
– رۆژی 18/5/2018 سه‌رۆك وه‌زیرانی پێش‌و راپێچی دادگا كرا به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له گه‌نده‌ڵی و دزیكارییهكانی، هه‌مان رۆژ ماڵه‌كه‌ی پشكنرا و بڕی 284 صندوق و 72 جانتای پڕ له پاره و زێر و كانزای گرانبه‌ها دۆزرایه‌وه و ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا و گه‌رێندرانه‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت. ئه‌م ئه‌زموونه سه‌لماندی هه‌موو كات هێنانه پێشه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ و ده‌موچاوی نوێ ده‌لیلی گۆڕانكاری ئیجابی نیین.
سەرچاوەکان -Singapore magazine -The time of Malaysia