گریزمان گورزێكی كووشنده‌ی له‌ به‌رشه‌لۆنه‌ دا.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە، ئەنتوان گریزمانی فەرەنسی  لەگەڵ ئیدارەی یانەکەی رێکەوتووەو ئەو یاریزانە لە یانەکەی پایتەخت دەمێنێتەوەو پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە ناکات.”

له‌و باره‌وه‌، رۆژنامەکە ئاشکرای کردووە.” كه‌ پێش یەکەم یاری فەرەنسا لە یارییەکانی مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا  کە شەممەی داهاتوو بەرامبەر بە ئوسترالیا ئەنجام دەدرێت ،ناوەڕۆکی رێکەوتنەکە رادەگەیەنرێت لە نێوان گریزمان و ئاتلەتیکۆ مەدرید داو  ئەو یاریزانە بەرەسمی دەمێنێتەوە.”

یانەی بەرشەلۆنە لە گواستنەوەکانی ئەم هاوینەدا  زۆر هەوڵی هێنانی گریزمانیداو ئامادەیی نیشاندا بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ لە شکاندی گرێبەستەکەی سەرف بکات، بەڵام یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید رێگری لە چوونی ئەو یاریزانە کردو موچەکەی زۆر لەم کاتەی ئێستای زیادکرد.”

Back to top button