گه‌ر نه‌خۆشی قۆلۆن و پڕۆستات هه‌یه‌ هه‌نجیر بخۆ بزانه‌ بۆ.؟

هه‌نجیر یه‌كێكه‌ له‌و میوه‌ به‌سوود و به‌تامانه‌ی كه‌زۆربه‌مان حه‌ز به‌خواردنی ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها هه‌نجیر ناوی له‌ قورئانی پیرۆزیشدا هاتووه‌.”

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌نجیر چه‌ند جۆر و ڕه‌نگی هه‌یه‌، به‌ڵام به‌گشتی هه‌مان سوودیان هه‌یه‌ كه‌ بریتین له‌:-

– بە هێزبوونی ئێسک: هەنجیر دەوڵەمەندە بە کالسیۆم و مەگنیسیوم کە دەبێتە هۆی پاڵپشتی و بەهێزکردنی ئێسک.

– هەرسکردن: بڕێکی تەواو لە ڕیشاڵی تێدایە، ئەمەش پێویستە بۆ ئەوەی ڕیخۆڵە بە تەواوی کاری خۆی بکات.

– دابەزاندنی کێش: بە هۆی ئەوەی بڕێکی زۆر لە ڕیشالی تێدایە برسیەتی و ئارەزووی خۆراک کەم دەکاتەوە.

– دژە شێرپەنجە: دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی گەشەی خانە شێرپەنجەیەکانی مەمک و قۆلۆن و پڕۆستات.

– فشاری خوێن: بەهۆی بوونی بڕێکی زۆر لە پۆتاسیۆم، کێشەکانی بەرزی پەستانی خوێن کەم دەکاتەوە.

– بەرگری: دەوڵەمەندە بە دژە بەکتریا و ڤیتامین و کانزا کە بەهۆیەوە سیستەمی بەرگری بەهێز دەکات.

– کۆنتڕۆلکردنی ئینسۆلین: بە هۆی بوونی بڕێکی زۆر لە پۆتاسیۆم و مەگنیسیوم، یارمەتی جێگیربوونی دەردانی ئینسۆلین دەکات

– تەندروستی پێست: هەوکردن وسوور بوونەوەی پێست و زیپکە کەم دەکات.

Back to top button