شه‌ش رێنمایی زۆر گرنگ بۆ شۆفێران بۆ ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانتان نه‌سووتێت.

وه‌ك ده‌زاندرێت له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو به‌هۆی خراپی كوالیتی به‌نزین و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما چه‌ند ئۆتۆمبێلێك گڕیان گرت و سوتان، له‌و باره‌وه‌ پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر هۆشداری ده‌دات و چه‌ند رێنماییه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌.”

شەش رێنمایی هاتووچۆی هەولێر بۆ شۆفێرانی هه‌ولێر و كوردستان:-

1. به‌كارنه‌هێنانی فیولپه‌می خراپ و كوالێتی نزم.

2. پشكنینی سیستەمی گواستنه‌وه‌ی به‌نزین له‌ تانكییه‌وه‌ تاوەكو شوێنی سووتان،‌ هه‌ر لیكێكی هه‌بێت یان لێچوونێك هه‌بێت ده‌بێت زوو چاكبكرێته‌وه.‌

3. چاودێری به‌رده‌وامی گێچی حه‌ماوه،‌ چونكه‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی حه‌ماوه ‌به‌سووتان كۆتاییدێت.

4. دانه‌نانی چه‌رخ، سپراو، موعه‌تری ده‌شبوول و هه‌رشتێكی دیکە ئه‌گه‌ری ته‌قین وەستانی هه‌بێت له‌به‌ر گه‌رما.

5. پشكنینی وایه‌ره‌كانی ناو ئۆتۆمبێل و ‌ته‌رمیمكردنی به‌رده‌وامیان نه‌وه‌ك ببنه‌ هۆی شۆرت.

6. ده‌ستكارینه‌كردنی گزۆز، ‌هێشتنه‌وه‌ی له‌سه‌ر سیستەمی بیلادی كۆمپانیا، چونكه‌ ده‌ستكاری گزۆز ده‌بێته‌ هۆی باش ده‌رنه‌چوونی گازه‌ سووتێنراوه‌كان ئه‌مه‌ش به‌ ته‌قینه‌وه‌وسوتان كۆتاییدێت.

Back to top button