لیڤه‌رپوول گرانترین گۆڵپارێزی له‌ مێژووی تۆپی پێ كڕی.

دوێنێ یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی گرێبەستی گرانترین گۆڵپارێزی لە مێژووی تۆپی پێ لەگەڵ گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی بەرازیل و یانەی رۆما، ئەلیسۆن پیکر واژۆ کرد.”

بە پێی زانیارییەکانی سکای سپۆرت ،ئەلسیۆن لە یانەی لیڤەرپوڵ بەسەرکەوتوویی پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجامدراو بە بڕی 75 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی رۆماوە چووە یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی، کە ئەمە یەکەم گۆڵپارێزە لە مێژووی تۆپی پێ بەو بڕە پارەیە بفرۆشرێت.”

ئەلسیۆن لەگەڵ یانەی رۆما لە  64 یاری 66 گۆڵی لێکراو لە 26 یاریشدا گۆڵەکەی خاوێن بووە.
له‌ هه‌مانكاتدا پیکر تەمەنی 25 ساڵەو باڵای 1،91 سم دەبێت و  گۆڵپارێزی سەرەکی هەڵبژاردەی بەرازیل و یانەی رۆما بوو.”

Back to top button