خواردنی یهك كۆپ قاوه له بهیانیان چی له جهسته دهكات.؟
ئەگەر پێتوایە كەوا خواردنەوەی كوپێك قاوە لە بەیانیان هیچ شتێكت پێ نابەخشێ جگە لە كەمێك كافایین، ئەوا دڵخۆش بە بەوەی كە كوپێك تا سێ كوپ لە رۆژێكدا چەندان سوودی تەندروستیت پێدەبەخشێ.”
خواردنەوەی برێكی مامناوەند لە قاوە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ و دەمارەكانی خوێن و نەخۆشی شەكرە لە جۆری دووەم و نەخۆشی لەرزۆكی و چەند جۆرێكی نەخۆشی شێرپەنجە، هەروەها قاوە هەندێ پێكهاتەی خۆراكی تێدایە وەكو پۆتاسیۆم و ترشی نیكۆتینی و مەگنیسیۆم.
دروستكردنی قاوەیەكی بە شیری بێ چەوری لە بەیانیان پێداویستیەكانی رۆژانەت لە كالیسیۆم و ڤیتامین (D) بۆ دابین دەكات.
وا باشە زیاتر لە (3 – 4) كوپ لە قاوە لە رۆژێكدا نەخورێتەوە بە تایبەت بۆ بە ساڵاچوان و ئەو كەسانەی كە بەرزی پەستانی خوێنیان هەیە. وە ئافرەتی دوو گیان ئامۆژگاری دەكرێ كە رێژەی خواردنەوەی قاوە سنوردار بكەن لە (200 – 300) میلیگرام كافایین لە رۆژێكدا (2 – 3) كوپ قاوە، وە كۆنگرێسی دكتۆرانی ئەمریكی ئافرەتان و لە دایك بوون ئامۆژگاری ئافرەتانی دوو گیان دەكەن كە (200) میلیگرام كافایین بخۆن.