كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆی شاره‌كانی كوردستان بزانه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كه‌شوهه‌واى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 17ى ئاب، شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان-ى بڵاوكرده‌وه و به‌پێى پێشبینیه‌كه‌ش ئه‌مڕۆ پله‌كانى گه‌رما هاوشێوه‌ى دوێنێ به جێگيرى ده‌مێننه‌وه.
هه‌ر به‌پێى پێشبینیه‌كه‌ى كه‌شناسى ئه‌مڕۆ به‌رزترین پله‌ى گه‌رما له كه‌ركوك تۆمارده‌كرێت كه 44 پله‌ى سه‌دییه و نزمترین پله‌ى گه‌رماش له دهۆك تۆمارده‌كریت كه 27 پله‌ى سه‌دییه. هاوكات ئاسمان ساماڵ و خۆرى ته‌واوه‌تى ده‌بێت.”