سیاسی بێ مۆڕاڵ وەڵامێك بۆ سەركەوت شەمسەدین

 

ئەردەڵان هەڵەبجەیی

هەندێك سیاسی كۆسەی بێ مەعریفەو نا ئاگا لە سیاسەت لە پێناو خۆناساندن و خۆفوتێكردن لە میدیا كەوتونەتە قسەكردن لەسەر هەندێك كەسایەتی و ڕەمزی نەتەوەیی كە لەڕاستیدا بێدەنگ بوون لێی بواردانی زیاترە بەو زارپیسانە تا زیاتر بڕۆن،ئەو نەسلە كە شوێن پێی هەندێك بازرگانی گیرفان بڕی ئەم میللەتە كەوتون حزب و سیاسەت كە ڕووی گەشاوەی هەر كۆمەڵگایەكی شارستانین وا ناشیرین كردووە كە لەكاتی باسكردنی هاوڵاتیانی ئەم هەرێمە سڵی لێ دەكەنەوە ،چونكە ئەم بەناو سیاسیانە وەك چۆن خۆیان بێ بەهاو كورت و خاڵین لە مۆڕاڵ دەیانەوێت كۆی كایەكان خاڵی بكەن لە بەهاكان چونكە كرم لە كەلاكی بۆگەندا دەژی و گەشە دەكات!

لە میانەی دیدارێكی لە كەناڵی شاسواری گەورەیەوە سەركەوت شەمسەدینی نەوەی شاسوار تایبەت بە پرسی دواخستنی هەڵبژاردنی پارلەمانی كوردستان وێڕای پێداگری تاكلایەنەی پارتی بۆ ئەمجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی یاسایی خۆیدا كەچی لە بری ڕەخنەگرتن لەو حزبەی بۆ گەمەی سیاسی ئەوانی دروست كردوەو ترسی گەورەی لە هەڵبژاردنە كەوتۆتە ڕەخنەگرتن لە پارتی و دواتر وەك بۆقی لە زەلكاوا گێژ بوو دەدوێت و دەڵێت قسەی ڕاستمان لە بارزانی نەبیستووە،ئاخر خۆدەزانم مرۆڤی زانا پێویستی بە بەڵگەیەكە بۆ بڕوا هێنان و مرۆڤی گەوج و نەزانیش هەزار بەڵگە دادی نادات،لێ ئەم بەڵگە بۆ شاسواری گەورەی و با سەركەوتی نەوەیشی گوێی لێبێت،تا كۆتا هەفتەی ڕیفراندۆم شاسواڕ دەیگوت ڕیفراندۆم ناكرێت و لێی پاشگەز دەبنەوە بەڵام بینیمان بارزانی نەخێری بەڕووی زلهێزاندا كردوو ڕیفراندۆم لەوادەی خۆی ئەنجامدراو بەوەش شاسواری گەورەی سەركەوتی لە سفرەوە بۆ سەد پلە خستە ژێر سفر لە كاتێكدا جاڕی بردنەوەی زۆرینەی دەنگەكانی كوردستانی دەدا!! سەركەوت لە گەورەكەی خۆیەوە سەیری ئەوانی تر دەكات كە مالیكی پێ چكۆلەو بوكەڵە بوو بەڵام دواتر بە خێزانی لەگەڵ سروە خان چونە خزمەتی!!

دواجار ئەم سیاسیە درۆزن و بئ مۆڕاڵانە دەبێت تێ بگەن گەڕی خۆیان ڕونەو بۆ شاردنەوەی ئەو گەڕیەو بازاڕی سیاسی كۆسكەوتویان بۆیان نیە دەم لە شتانێك بدەن كە دواتر نەك دەم بەڵكو دەست و چاوی خۆیان و درۆزنە گەورەكەیان دەسوتێنێت

Back to top button