شهربهتی سێوی سهوز بۆ كێ باشه و چ نهخۆشیهك له نێودهبات.؟
سێو یەكێكە لەو میوە گرنگانەی لە خۆپاراستن و چارەسەردا ڕۆڵێكی كاریگەری هەیە، سێو لە ڕووی تام و چێژەوە دەكرێت بە سێ بەشەوە: (شیرین – تاڵ – ترش)، لە وتەیەكی باودا هاتووە: (هەموو بەیانییەك سێوێك بخۆ، هەرگیز پێویستت بە پزیشك نابێت).”
شەربەتی سێوی سەوز چەند سودی تەندروستی هەیە، كە ڕەنگبێت ببێتە باشترین خواردنەوەكان لەڕووی تەندروستیەوە.
1. بەسوودە بۆ سوتاندنی چەوری، ئەم شەربەتە زیندە كارلێك لەجەستەدا خێرادەكات، كاریگەری لەسەر جگەر هەیە تا كارەكەی بەباشترین شێوە ئەنجامبدات، ڕێژەی شەكر لەخوێندا ڕادەگرێت كە لێپرسراوە بەرامبەر دروستكردنی چەوری.
2. دڵ لەنەخۆشی دەپارێزێت، دەركەوتووە بەتەواوەتی ڕێژەی كۆلیسترۆلی خراپ (LDL) لەبۆریەكانی خوێندا كەمدەكاتەوە، ناهێڵێت جەڵتەی دڵ، دروست بێت، هێندەی حەبی ئەسپیرین بەهێزە، ڕێژەی كۆلسترۆڵی چاك (HDL) بەرزدەكاتەوە، كە ڕێگری لەنێشتن و درووستبوونی پەڕە چەورییەكان لەبۆریەكانی خوێندا دەكات.
3. فشاری خوێن دادەبەزێنێت، لەڕێی ڕیگرتن لەدەردانی ئەنزیمی (ACE) كە لەلایەن ڕژینی سەرگورچیلە دەردەرێت و فشاری خوێن بەرزدەكاتەوە.
4. لەنەخۆشی شەكرە دەمانپارێزێ، ئەمەش بەهۆی ڕێگرتن لە ئەنزیمی (ئەمیلاس) بەدروستكردنی شەكر لەخوێندا.
5. دەمانپارێزێ لەژەهراویبوون بە خواردن، لەبەرئەوەی خواردنی سێوی سەوز بەكتریا دەكوژێ، ئەوە خواردنەوەی لەگەڵ ژەمە خواردنەكاندا، ئەو بەكتریانە لەناودەبات كە ژەهراویبون درووستدەكەن.
6. بۆ نەهێشتنی بۆنی دەم، بەهۆی بەهێزی لە لەناوبردنی بەكتریادا، ئەو بەكتریانە لەناودەبات كە بۆنی دەم ناخۆش دەكەن.