ئه‌و ئامانجانه‌ی كه سه‌رۆك بارزانی ده‌یپێكێت له‌به‌غدا چین
رێكان سه‌باح
له چوارساڵی رابردوو به‌غدا به‌كار هێنانی “قامچی جاشی” دژی هه‌رێمی كوردستان تاقی كرده‌وه، ئه‌گه‌رچی به‌غدا توانی یه‌كرێزی و دۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان ئاسته‌نگ بكات، جاش بۆ خیانه‌ت و بۆ ئامانجه‌كانی تری له‌دژی كوردستان به‌كار بهێنێت، به‌ڵام به‌غدا له‌وه تێگه‌یشت كه به‌كار هێنانی قامچی چاش چ له 66 چ له 16 ئۆكتۆبه‌ر هیچ ده‌رئه‌نجامێكی نه‌بووه، به‌و واتایه‌ی كه قه‌زیه‌یه‌كی گه‌وره‌ی وه‌كو قه‌زیه‌ی كورد كۆتایی پێ پێنایه‌ت، بۆیه هه‌موو لایانه سیاسیه‌كانی به‌غدا له‌وه تێگه‌یشتن كه چاره‌سه‌ری كێشه‌ی عێراق به به‌كار هێنانی قامچی چاش نابێت، ئه‌مه‌ش خاڵێكه له‌وه‌ی كه به‌غدا ناچاره له‌دۆخی خولقێنراوی چوار ساڵی رابردوو و به‌كار هێنانی قامچی چاش دژی به كوردستان، ده‌رس وه‌ربگرێت و له‌گه‌ڵ خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی قه‌زیه‌ی كورد كه هه‌ر له سه‌ره‌تای دروست بوونی عێراق تا ئێستا بنه‌ماكه‌ی له رێبازی بارزانیه‌كاندا هه‌یه مامه‌ڵه بكات، ئه‌مه‌ش رێك پاش تاقیی كردنه‌وه‌ی سێ ئه‌زموون له جه‌عفه‌ری و مالیكی و عه‌بادی دا به‌رده‌ست بووه بۆ ده‌سه‌ڵاتی پاش 2003 ی شیعه‌كانی عێراق كه تێبگه‌ن خیاراتی به‌كار هێنانی ” قامچی جاش” دژی هه‌رێمی كوردستان و كورد، ناتوانێت ئیستقراری بۆ ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات له‌به‌غداش دروست بكات، بۆیه به‌ناچاری له‌گه‌ڵ رێبه‌ری ریفراندۆم چیه‌كان له‌سه‌ر فه‌رشی سوردا رێده‌كه‌ن”.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆك بارزانی رێك یه‌كه‌م سه‌ردانی پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر بۆ به‌غدایه، كه هیچ كه‌س نیه له‌كوردستاندا خاوه‌نی چاو و عه‌قلێكی سه‌لیم بێت له‌وه تێنه‌گات، ئاراسی گه‌وره راوێژكاره‌كه‌ی سه‌رۆككۆماره عهجایبهكهی سه‌ده، له رۆژانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له ئۆرگانه فه‌رمیه‌كانی یه‌كێتی به‌ده‌نگی به‌رز چی له‌سه‌ر خیانه‌ته‌كه گوت، جگه له ئاراس هه‌موو دونیا به‌زمانه ئینگلیزیه‌كه‌ی باڤل تاڵه‌بانی ئاشنابوو كه چون سه‌نه‌دی ته‌سلیمی كه‌ركووكی پێشان ده‌دا كه واژووی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی پێوه‌بوو، هه‌موو دونیا ده‌زانێت كۆسره‌ت و مه‌لا به‌ختیار له به‌یاننامه‌ی پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر چه‌ند به‌زمانێكی راست و روون، گوتیان كالفامی ناو یه‌كێتی خیانه‌تێكی گه‌وره‌یان له‌كورد كرد” واتا ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆك بارزانی رێك پاش ئه‌م خیانه‌ته بوو كه 500 كیلۆمه‌تر دووجا هێزی پێشمه‌رگه پاشه‌كشه پێكرا و سه‌نگه‌ری پێ چۆڵكرا كه به فوڵ ئێجدی رۆژانه‌ی ده‌خرێته به‌رچاومان، هات كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی پاشه‌كشه به هه‌نگاوه‌كانی كورد بكات بۆ ده‌وڵه‌ت و به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆم، بۆیه سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی له ئامانج و هه‌ده‌فی دا ههدهفپێكی ئه‌م خاڵانه‌یه له‌م واقیعه سیاسیه‌ی ئێستادا”.
سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا هه‌ده‌ف پێكی ئه‌و ئامانجه ده‌بێت كه به‌هۆی گه‌رانه‌وه‌ی متمانه كه له رووداوه‌كانی ساڵانی رابردووی سیاسه‌ته‌كانی عه‌بادی و هه‌وڵه‌كانی جاش قامچیه‌كانی ده‌ستی به‌غدا تێكچوبوو، هه‌روه‌ها سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا رێگریه له‌روانگه‌ی به ئامانج گرتنی ئه‌و پیلانگێریانه بوو كه له به‌غداوه له‌چوار ساڵی رابردوو به‌رێوه ده‌چوو، دژی هه‌رێمی كوردستان، ههدهفپێكێكی تری سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بوو، واتا سه‌ردانه‌كه له‌روانگه‌ی ئه‌وه دێت، كه هیچی تر به‌غدا چوڵنهكرێت، بۆ هه‌ندێك لایانی كورد كه قامچی جاشی ده‌ستی به‌غدا بوون، له ساڵانی رابردوو كه دژی به‌هه‌رێمی كوردستان به‌ناوی دژایه‌تی پارتی به‌كار ده‌هاتن بۆیه ئه‌م هه‌نگاوه‌ی سه‌رۆك بارزانی به‌ڕ له‌ژێر پێی نه‌یاره ناوه‌خۆیه‌كان و ده‌ره‌كیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌هێنێت كه هه‌موو ئامانجیان له لاواز كردنی پێگه‌ی هه‌رێم و كورد لهناوچهكهدابوو”.
هه‌ر له سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی دا ئامانجپێكێكی تر له هه‌ڵسه‌نگاندنی كات و شێوازی پێشوازی و دونیابینینی حكومه‌تی نوێی عێراق دا ئه‌وه ده‌خوێنرێته‌وه كه سه‌رۆك بارزانی ده‌یه‌وێت ئه‌م دونیابینیه نوێیه به‌كار بهێنێت بۆ ئاسای كردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه، هه‌روه‌ها بۆ باشتركردنی دۆخی ئابووری هه‌رێمی و گوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌ویش له‌رێگای دروستكردنی لێكتێگه‌یشتن و نه‌هێشتنی حه‌ساسیه‌ت له‌بابه‌تی بودجه، هه‌روه‌ها هه‌موو قورسای سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی له دیداره‌كاندا، ئامانج له ده‌رهێنانی كه‌ركووك و ناوچه‌كانی تری ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانه له‌م دۆخه، كه به‌خیانه‌تی سه‌رانی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی له‌ده‌ست درا، بگه‌رێنرێته‌وه دۆخی ئاسایی خۆی و ئه‌و واقیعه سه‌ربازیه سه‌پێنراوه لاببرێت، هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی له‌م سه‌ردانه‌ی دا هه‌ست به‌دۆخی ده‌روونی خه‌ڵكی كوردستان پاش شه‌ری داعش و شه‌ڕی پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، بۆیه یه‌كێك له خاڵه‌كانی ههدهفپێكی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی له‌وه‌دایه، كه ده‌یه‌وێت ژیانی خه‌ڵك به‌ئارامی و باشتر بوونی دۆخی ئابووری بسپێرێت به‌مه‌ش ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندیه‌كانی به‌غدا و هه‌ولێر له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی راست بینا بكرێته‌وه، نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مانی به‌كارهاتووی چوار ساڵی رابردوو كه بریتی بوو له خیاراتی به‌كار هێنانی قامچی جاش دژی هه‌رێمی كوردستان”.
سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا هێناسهر خه‌ت و خۆشحاڵ بوون به‌م هه‌نگاوه، ئه‌مه‌ش له‌زاری ماكگۆڕك خرایه روو به‌ناو هێنانی وڵاتانی هاوپه‌یمانان و ئه‌مریكا خۆشحاڵن به‌سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا”بۆیه سه‌ردانه‌كه رێگا له تهداخوڵاتی ئیقلیمی ده‌گرێت كه له‌ماوه‌ی رابردوو له به‌غداوه، به‌مه‌به‌ستی لاواز كردن و له‌ناو بردنی كوردستان ده‌كرا، وه سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی وه‌ك براوه شه‌ری داعش و براوه‌ی ریفراندۆم و هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان و عێراق دێت، پێشوازی و گوتاره‌كانی سه‌رۆك بارزانیش له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كان و دیداره‌كانی دا، روون و ئاشكرایه كه به‌پێی واقیعی كاته سیاسیه‌كه‌یه و مامه‌ڵه‌ی لایانه عێراقیه‌كانیش له په‌یوه‌ندی به پێشوازی كردنی سه‌رۆك بارزانی دا روانگه‌یه‌كی روون و ئاشكرایه كه سه‌رۆك به زەعیمێكی مەزن سەیر دەكەن ئه‌مه‌ش له‌م روانگه‌وه دێت كه سه‌رۆك له سونگه‌ی هێز و پشتیوانی خه‌ڵكه‌وه سه‌ردانی به‌غدای كردووه”.