نه‌وت به‌رزبونه‌وه‌ به‌ خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت

دوای ئه‌وه‌ی كۆبوونەوەی وڵاتانی ئەندام لە رێكخراوی ئۆپێك لە ڤییەننای پایتەختی نەمسا بە مەبەستی سەقامگیركردنی بازاڕی نەوت دەستیپێكرد.

نرخی نەوتی برێنت بەڕێژەی ۵% بەرزبووەوەو ٦۲ دۆلاری تێپەڕاند، ئەوەش پاش رێككەوتنی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت لە رێكخراوی (ئۆپێك)لەسەر كەمكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت.

هه‌رچه‌نده‌ ئۆپێك بە فەرمی راینەگەیاندووە بڕی كەمكردنەوەكە چەند دەبێت، بەڵام ئاژانسەكانی هەواڵ لە زاری سەرچاوەكانەوە بڵاویانكردووەتەوە، بڕی كەمكردنەوەكە یەك ملیۆن و ۲۰۰ هەزار بەرمیل نەوت دەبێت لە رۆژێكدا.

Back to top button