بۆ به‌رهه‌م ساڵح: تۆ نه‌ك هه‌ر ده‌ستت له‌ره‌گه‌زنامه بهریتانیهكهت هه‌ڵگرت به‌ڵكو له حورمهتیشت
رێكان سه‌باح
به‌رهه‌م ساڵح رایگه‌یاندووه كه ده‌ستی له ره‌گه‌زنامه‌ی به‌ریتانیه‌كه‌ی هه‌ڵگرتووه ، ئێستا عێراقیه‌كی نیشتمان په‌روه‌ره و وه‌ك هه‌ر هاوڵاتیه‌كی عێراقی ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی هه‌یه، ئه‌م هه‌واڵه ئه‌گه‌ر چی له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی به‌رهه‌م ساڵحدا یه‌كانگیر نیه، جێگای گومانه چونكه به‌رهه‌م ساڵح له‌و جۆڕه مرۆڤانه نیه ده‌ست له بچووكترین به‌رژه‌وه‌ندیه شه‌خسیه‌كانی هه‌ڵگرێت ئه‌گه‌ر بێ حورمه‌تیش بێت، وه‌ڵێ هه‌ر خۆی بوو له‌ناو بازاری شاره‌كانی كوردستان، كۆڵان به كۆڵان ده‌گه‌را و ده‌یگووت، من حورمه‌تی خۆمم هه‌یه، چون ده‌گه‌رێمه‌وه ناو یه‌كێتی و ده‌بمه سه‌رۆككۆماری عێراق به رێكه‌وتنی ژێر به‌ژێر له‌سه‌ر مووچه‌ی پاشه‌كه‌وتی مامۆستایه‌ك، هه‌روه‌ها ده‌یگوت به‌لێنی سكرتێری گشتی یه‌كێتی و سهرۆككۆماریشم پێدراوه”.
به‌ڵام چی بوو؟ به‌رۆژ و شه‌وێك به‌رهه‌م ساڵح له یه‌كێتی جیابوویه‌وه له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق حزبێكی جیاكرده‌وه، میدیا و تیڤیه‌كانی پڕكرد له قسه‌ی بریقه‌دار و ره‌نگاو ره‌نگ و ئه‌رشفی هه‌موو میدیاكانی تژیكرد له دژایه‌تی گه‌نده‌ڵ و چه‌سپاندنی عه‌داڵه‌ت و سه‌دان و هه‌زاران قسه‌ی جۆڕاو جۆڕی تر، لێ هه‌ر به رۆژ و شه‌وێك هه‌رچی هاورێ و هاوكاری هه‌بوو كه به‌دوایه‌وه بوون، به رێكه‌وتنی ژێر به‌ژێر پشتی تێكردن و چووه‌وه ناو یه‌كێتی، پاش ئه‌و هه‌موو قسه‌یه‌ی گوتی من شانازی ده‌كه‌م یه‌كێتی بم و له حزبێكی وا گه‌وره‌دا كار بكه‌م”.
پاشان نه‌ریتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار و كاندیدی نه‌ته‌وه‌ی كورد له پرۆسه‌ی سیاسی عێراقی شكاندوو پشتی له‌نه‌ته‌وه‌كه‌ی كردوو، بووه كاندیدی عه‌ره‌به‌كانی به‌غدا بۆ سه‌رۆككۆمار و له‌ناو چه‌قی سلێمانی دا به زمانێكی روون ره‌وان ده‌سته‌واژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان به باكوری عێراق هێنا و پشتی له نه‌ته‌وه‌كه‌ی كرد، به‌رهه‌م ساڵحێك كه خاوه‌نی ئه‌و هه‌موو حورمهتلێبراوه بێت، ده‌ست له رهگهزنامهكهشی له‌چوارچێوه‌ی چه‌واشه‌كاری و هه‌ڵخه‌له‌تاندن دایه، چونكه كه‌سێك كه ده‌ست لهحورمهتی هه‌ڵگرێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی، ده‌ست هه‌ڵگرتنیشی له ره‌گه‌زنامه‌ی به‌ریتانیشی له‌چوارچێوه‌ی درۆیه‌ك زیاتر هیچی ترنیه”.