ڕێژەی بارانبارینی 24 کاتژمێری ڕابردووی ھەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، لە پەیجی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، ڕێژەی بارانبارینی 24 کاتژمێری ڕابردووی ناوچە جیاوازەکانی ھەرێمی کوردستانی بڵاو کردەوە.

وەک لە ڕاگەیاندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستاندا ھاتووە، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، لە ھەولێر 1.7 ملم، لە دھۆک 0.5 ملم و لە کەرکووک 2.7 ملم باران باریوە.

Back to top button