مەترسییەکی دیکەی قەڵەوی ئاشکرا دەبێت

ئەنجامی توێژینەوەیەکی پزیشکی ئاشکرایدەکات، زیادبوونی کێشی لەش بەتایبەت ناوچەی کەمەر، دەبێتە هۆی لاوازبوونی کار و فرمانەکانی گورچیلە.

توێژینەوەکە چەند ساڵێکی خایاندوە، لە 40 وڵاتی جیاواز لە ئاسیا و ئەوروپا و رۆژهەڵای ناوەڕاست و ئەمریکای باکور، لەسەر 5.4 ملیۆن کەس ئەنجامدراوە، دەرکەوتوە 19 هەزار کەس بەدەست نەخۆشی گورچیلەوە دەناڵێنن

ئالێکس تشانگ توێژەری پزیشكی رایگەیاند، زیادبوونی کێشی لەش بەتایبەت ناوچەی کەمەر، دەبێتە بەرزبونەوەی فشاری خوین و تێکدانی فرمانی شا دەمار، کەمبوونەوەی توخمی پۆتاسیۆم کە ئەمانە هەمووی  کارو فرمانەکانی گورچیلە لاوازدەکات، سەرباری توشبون بە نەخۆشی شەکرەش.

بەپێی ئاماری رێکخراوی تەندروستی جیهانی لێرەدا 1.9 ملیار کەس بەدەست کێشەی قەڵەوییەوە دەناڵێنن کە مەترسی توشبونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرە و جۆرەکانی شێرپەنجەو زیاددەکات.

Back to top button