سزای كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ڕاگەیەندرا

لیژنەی بەدواداچوون و سزاكانی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا ناسراو بە یوفا ئەمڕۆ سزادانی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پرتوگالی و هێرشبەری یانەی یۆڤانتووسی ئیتاڵیی بەشێوەیەكی فەرمی ڕاگەیاند.

یوفا بە پێی ئەو ڕێكەوتەی دیاری كردبوو كە ڕۆژی 21ـی ئادار بوو بڕیاڕی كۆتاییدا لەسەر سزادانی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەوەیش دوای كاردانەوەكەی بەرانبەر هاندەرانی ئەتلەتیكۆ مەدرید لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی 16 ی چامپیۆنسلیگ كریستیانۆ كردی سزاكەش تەنها سزادانی مادییە.

لە سزاكەی یوفا هاتووە، كریستیانۆ تەنها سزای دارایی درا بەبڕی 20 هەزار یۆرۆ و هیچ یاریەك ڕاناگیرێت و دەتوانێت لە یاری چوونی قۆناغی چارەكی كۆتایی بەرانبەر ئەجاكس ئەمستەردامی هۆڵەندی بەشداری بكات.

كاردانەوەی كریستیانۆ لە كاتێكە لە یاری گەڕانەوە لە كاتی تۆماركردنی گۆڵی سێەم و هاتریكی خۆی بەشێوەیەكی نەشیاو دڵخۆشی خۆی دەربڕی هاوشێوەی دیگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەری ئەتلەتیكۆ مەدرید لە یاریگای خۆیان ئەو ئاماژەیی كرد و بۆ هەمان ڕووداو تەنها سزای دارایی درا.

 

Back to top button