سووده‌كانی په‌تاته بۆ ته‌ندروستی پێست
په‌تاته یه‌كێكه له خۆراكه به‌سووده‌كان، چونكه ڕێژه‌یه‌كی زۆر كاربۆهیدراتی تێدایه، ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌تاته كه‌م ده‌خۆن تووشی كێشه‌ی كه‌می كاربۆهیدرات ده‌بن، هه‌ر چۆنێك بێت په‌تاته چه‌ندان سوودی كۆتا نه‌هاتوویان هه‌یه.
سووده ته‌ندروستییه‌كانی په‌تاته:
په‌تاته پۆتاسیۆم، سیامین، نیاسین و ڤیتامین C تێدایه كه زۆر به‌سوودن له هه‌موو سیسته‌مێكی خۆراكیدا، هه‌روه‌ها بۆ چاره‌سه‌ری چه‌ندان كێشه‌ی ته‌ندروستی به‌كار دێت، وه‌ك.
بۆ پێست:
په‌تاته پاككه‌ره‌وه‌یه‌كی سروشتی زۆر تایبه‌ته، په‌تاته‌یه‌كی كاڵ كه‌رت بكه و بیده له پێستت، ئه‌و مادانه‌ی له په‌تاته‌دا هه‌ن له لایه‌ن پێسته‌وه هه‌ڵده‌مژرێن و به‌سووده بۆ نه‌هێشتنی په‌ڵه‌ی ڕووخسار و پێستێكی ته‌ندروست.
بۆ كێشه‌كانی هه‌رس و گه‌ده:
به پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانكۆی فریبۆرگ له ئه‌ڵمانیا ئاوی په‌تاته به‌سووده بۆ كێشه‌كانی غازاتی ناوسك، دڵه كزه، پاككردنه‌وه‌ی ڕیخۆڵه و كه‌مكردنه‌وه‌ی ترشی له سیسته‌می هه‌رسدا، ئاوی په‌تاته گه‌ده ده‌پارێزێت له‌و به‌كتریا زیانبه‌خشانه‌ی ده‌چنه گه‌ده‌وه و ده‌بنه هۆی هه‌وكردن و برینی گه‌ده.
بۆ كوشتنی خانه شێرپه‌نجه‌یییه‌كان:
ماده‌یه‌ك له ناو په‌تاته‌دا هه‌یه كه پێی ده‌گوترێت پهتاتین و له توێژینه‌وه‌یه‌كی ساڵی 2013 دا له باكوری چین ده‌ركه‌وتووه كه كاری كردووه‌ته سه‌ر كوشتنی خانه‌كانی شێرپه‌نجه له مشكدا، هه‌روه‌ها به‌سووده بۆ خۆپاراستن له شێرپه‌نجه‌ی خوێن و كۆڵۆن.
چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی چه‌وری و دژه ژه‌هر:
ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی كۆلیسترۆڵ و چه‌وریت به‌رز بوو، ئه‌وا ئاوی په‌تاته چاره‌سه‌ره‌كه‌یه، هه‌روه‌ها په‌تاته دژه ژه‌هراویبوونه و كاتێك وه‌ك شه‌ربه‌ت ده‌خورێته‌وه سووده‌كانی دوو ئه‌وه‌نده زیاد ده‌كات.
بۆ ڕۆماتیزم:
ته‌نیا دوو كه‌وچك ئاوی په‌تاته ڕۆژانه ئازاره‌كانی ڕۆماتیزم كه‌م ده‌كاته‌وه، ده‌توانیت په‌تاته‌یه‌ك بۆ ماوه‌ی پێنج خولهك له ئاودا بكوڵێنیت، دواتر ساردی بكه‌ره‌وه و ڕۆژانه یه‌ك په‌رداخ له‌م ئاوه بخۆره‌وه تا هه‌وكردنی ڕۆماتیزمه كه‌م بكه‌یته‌وه، ئه‌گه‌ر زانیت به ته‌واوه‌تی تووشی ڕۆماتیزم بوویت ئه‌م ئاوه له‌گه‌ڵ ئاوی میوه‌كانی تردا تێكه‌ڵ بكه و بیخۆره‌وه.
كه‌می ڤیتامین C:
كه‌می ڤیتامین C ده‌بێته هۆی نه‌خۆشییه‌ك كه ئه‌م نه‌خۆشییه بریتین له ئاره‌قكردنه‌وه، خوێن هاتن له پووكه‌كان، كێشه له چاكبوونه‌وه‌ی بریندا، ئاوی په‌تاته به‌سووده بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م نه‌خۆشییه.
سه‌رچاوه/.medicalnewstoday