فەرمانی دەستگیركردن بۆ پارێزگاری موسڵ دەرچوو رێگای گەشتكردنی بۆ دەرەوەی وڵات لێ‌ قەدەغەكرا

 

دوای ئەوەی پەرلەمانی عێراق پارێزگاری نەینەوای لە كار لادا بە پێی بەڵگەیەك كە دەستی خواكوڕك كەوتووە دادگای نەینەوا لیستی ناوی ئەو كەسانەی بڵاوكردەوە، كە لە دۆسییەی گەندەڵی ئەو شارەدا تێوەگلاون و رێگەی گەشتكردنیشیان بۆ دەرەوەی عێراق قەدەغە كرا.

ئەحمەد جبووری، پەرلەمانتاری پارێزگای نەینەوا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، “دادگا بڕیاریدا، گەشتكردن بۆ هەریەك لە نەوفەل حەمادی سوڵتان و 7 فەرمانبەری پلە باڵای حكوومەتی خۆجێیی ئەو پارێزگایە بۆ دەرەوە قەدەغەیە”.

لیستی ناوی ئەو بەرپرسانەی گەشتكردنیان لێ قەدەغە كراوە:

 

 

 

Back to top button