کاک سڵێمان خۆتان تاقی بکەنەوە

ئەردەڵان هەلەبجەیی

گومانم نیە لەوەی سیاسی ژیر ھەمیشە لە کاتی شکستی ھێزەکەیدا،ھۆکاری شکستەکەی بە عەللاگەی ھێزێکی دیکەدا ھەڵناواسێت،چونکە بەو کارە نە ھەڵەکان راست دەبنەوەو نە شکستیش دەبێتە سەرکەوتن.

ماوەیەکە زۆرینەی حاشیەکانی دەوروبەری بەرھەم ساڵح تازە بە تازە سوێی ئازاری کەمی کورسیەکانی یەکێتی گرتونی و وەک مێرولە بە قولەی پارتیدا دەچن،بەرھەم و حاشیەکانی کە لە دوا ھەڵبژاردن لە یەکێتی جیا بونەوەو جگە لە ئینتحاری سیاسی خۆیان گەورەترین زەرەریان لەو یەکێتیە دا کە ئێستا دەیانەوێت ببنە فریاد ڕەسی دەبێت تێ بگەن پارتی یەکێتی لاواز نەکردوەو بگرە گەر پارتی نەبا یەکێتی دوای خولی یەکەمی سەرۆکایەتی مام جەلال دەبوو چوارینەی بۆ ئەو پۆستە نوسیبا.

لەو نێوەدەدا کاک سلێمان بەو حەجمە بچوکەی تا لەناو «ھاوپەیمانی بۆ پۆست»بوو لە یەکێتی دەداو ئێستاش دوای بەرەو باوان بونەوەیان بۆ ناو یەکێتی لەناو حیزبەکەی ئێستای دەیەوێت بە زمانی ھەڕەشە پێمان بڵێت یەکێتی بەرھەم ساڵح بەھێزترە لە جاران و دەبێت وەک جاران لێی بڕوانرێت و سەیری پێگەکەی بکرێت!
لە ڕاستیدا گرنگە یەکێتیەکانی ناو یەکێتی دەرک بەوە بکەن ئەو نوسینانەی کاک سڵێمان جگە لە پەلاماردانی پارتی کە ئەرکەو پێی سپێردراوە سوکایەتیە بەوان!
ئاخر گەر یەکێتی سەردەمی بەرھەم بەھێزتر بێت لە یەکێتی سەردەمی مام جەلال ئێتر با ڕێبازەکەتان لە مامەوە بۆ ڕێبازی سالڵح بگۆرن!!
ئەو زمان و قەڵەمەی کە سڵێمانەکان پێی دەنوسن چەند دورو درێژ بێت دوو ڕستە لە خۆ دەگرێت
١-یەکێتی بەھێزترە لە جاران،کە لە ڕاستیشدا ئەوە درۆیەکە پێش جەماوەر ئەو فۆرمە لە نوسەر خۆیان دەیزانن،ئاخر حزبی بەھێز ھێز لە جەماوەرەوە وەردەگرێت نەک لە دەرەوە و بینیشمان جەماوەر وێڕای ئەوەی لە دزی دەنگ کردتان وا سزای داون مەگەر ھەر سڵێمانەکان بزانن ئازاری چیەو چۆنە !
٢-لەم سەردەمەدا کە سەردەمی نیشاندانی ھێزی مێشکە نەک ماسولکە،ئەم نوسەرانە باڵی لاوازی یەکێتیان لێ بۆتە ماسولکەکانی کلای و خۆیان لەو نەفامیە دەدەن کە باڵەکانی ئەو ھێزە بە زلەیەکی پارتی بێ پەڕو پۆ دەبن ،ئەم برادەرانە دەیانەوێت بە پارتی بڵێن گەر ئەوەی دەمانەوێت پێمان نەدرێت تا مریشکە ڕەشە دەڕۆین،لەڕاستیدا دەبێت پێتان بڵێین لەھەرچی لەدەستان دێت زۆر بێ منەت بن و بۆ یەکجاریش بێت خۆتان تاقی بکەنەوە!!
دوا جار وەک یادخستنەوەیەکیش پێتان ئێژم بەڕاستی دیموکراسی ھەر لە دەمی ئێوە نەخش دەگرێت!!

Back to top button