کەشناسی لەبارەی بارانبارین سەرجەم ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە.. سبەی یەکشەممە لە سەرجەم پارێزگاکان..

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ شەممە 6/4/2019، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستاندا ئاسمان لەنێوان نیمچە ھەور بۆ ھەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی باران لە کات و شوێنی جیاوازدا، لە ناوچە شاخاوییەکاندا ڕێژەی بارانبارینەکە زیاتر دەبێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی یەکشەممە 7/4/2019، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستاندا ئاسمان لەنێوان نیمچە ھەور بۆ ھەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی نمە باران لە کات و شوێنی جیاوازدا.

Back to top button