كاتی راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستانه
له‌دوای خیانه‌تی ره‌شی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، رووتبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی ناو بزووتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كوردستان به‌ته‌واوی ده‌ركه‌وت و ئاماژه بۆ دامه‌زراوه‌كانیان به‌ئاشكرا بۆ خه‌ڵكی كوردستان روون بوونه‌وه، راسته ناكرێت ته‌نها له‌دیدی خیانه‌ته‌وه سه‌یری رووداوی ره‌شی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر بكه‌ین، به‌ڵام هیچ كات به‌واتا نابێت ئه‌و ئاماژانه نه‌بینین كه له هێز گه‌لێك، ده‌ركه‌وتوون له دوای ئه‌م خیانه‌ته، ئێستا یه‌كێتی كه به‌درێژای دامه‌زراندنی دروشمه‌كه‌ی بریتی بووه له ” مافی چاره‌ی خۆنووسین” له‌دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ئاماژه‌ی وای تێدا سه‌ری هه‌ڵداوه، پێویست به‌وه ناكات چیتر له‌ژیر روانگه‌ی سیاسی و روئیایی سه‌ركرده‌كان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دونیابینینی یه‌كێتی بكه‌یت كه ئایا گوتاری یه‌كێتی سه‌ربه‌خۆی كوردستان و مافی ئازاد و رزگاری گه‌لی كوردستانی تێدایه یان نا؟
یه‌كێتی كه خیانه‌تی ره‌شی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌نجامدا، زۆر به‌روونی و به ئاشكرا له‌ئێستادا گوتاری سیاسی و میدیایی له‌دژی سه‌ره‌به‌خۆی كوردستان كه‌وتۆته مه‌یدان و گوتاری سیاسی و میدیایی ئه‌و حزبه به‌دوای دژایه‌تیه‌كی رووتی مافی سه‌ربه‌خۆی و رزگاری گه‌لی كوردستان كار ده‌كات، ئه‌گه‌ر سه‌یری گوتاری دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر یه‌كێتی بكه‌ین، پێویستمان به شیكردنه‌وه‌ی روئیایی سه‌ركرده‌كانیان نابێت له‌وه‌ی كه سه‌ربه‌خۆی كوردستانی تێدا نیه، به‌ڵكو له ئیستادا زۆر به‌روونی سه‌ركرده‌ی سیاسی یه‌كێتی گوتاری دژایه‌تی مافی چاره‌ی خۆنووسنی تێدا ده‌بینریت، وه‌ك دژایه‌تی خواستی زۆرینه‌ی گه‌لی كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان له ریفراندۆم دا، ئیستا یه‌كێتی نه‌ك بابه‌تی ریفراندۆم بۆكراوی كردۆته ئامانج به‌ڵكو زۆر به‌روونی پرۆسه‌ی ریفراندۆم كه ” دیموكراسیه‌تی راسته‌وخۆیه” كردۆته ئامانج و به ناشرینترین جۆڕ پرۆسه وێنای ده‌كات له‌میدیا و گوتاری سیاسی دا”.
یه‌كێتی ئه‌وه‌نده به سیسته‌ماتیك كار له‌سه‌ر دژایه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌كات، هه‌ر كه میدیایه‌كی جیهانیش باس له سه‌ربه‌خۆی كوردستان و كورده‌كان ده‌كات، یه‌كێتی ئه‌م هه‌واڵ و راپۆرته جیهانیانه به تێكچوونی دۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستان ده‌به‌ستێته‌وه، به‌مه‌ترسی گه‌وره پیناسه ده‌كات، هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات وا وێنا بكات كه سه‌ربه‌خۆی كوردستان گه‌وره‌ترین مه‌ترسیه” مه‌به‌ستی یه‌كێتی له‌به‌ستنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆی كوردستان به‌دۆخی دارای خه‌ڵك له‌دژایه‌تی كوردستانه‌وه دێت نه‌ك له‌خه‌م و دۆخی دارایی دا، چونكه ئه‌وێ رۆژێ له‌بیرناچێت كه یه‌كێتی له به‌غدا چۆن پێشنیار بڕینی مووچه و بودجه‌ی كوردستانی كرد، هه‌ر ئه‌وێ رۆژێ بوو، ئه‌ندام په‌رله‌مانتاره‌كانی یه‌كێتی له به‌غدا كۆده‌نگیان كۆده‌كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رای گشتی عه‌ره‌ب له به‌غدا له‌دژی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان بجوڵێنن له‌ژێر ناوی ئه‌و پاره‌ی بۆ كوردستان ده‌نێردرێت ” پاره‌ی نه‌وتی به‌سرایه” چه‌ندان به‌ڵگه‌ی له‌و باره‌یه‌وه له ئه‌رشیڤی میدیاكانی عێراقی دا هه‌یه”.
گوتار و میدیای یه‌كێتی به‌ته‌واوی كه‌وتۆته دژایه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان به‌شێوه‌یه‌ك، كه سه‌ربه‌خۆی كوردستان به‌نه‌مانی خۆی به‌ستۆته‌وه، له‌روانگه و تێروانی هه‌موو ئه‌ندامانی یه‌كێتی دا سه‌ربه‌خۆی كوردستان خیانه‌ته! هه‌روه‌ك چۆن ئێستا گوتار و میدیای یه‌كێتی 16ی ئۆكتۆبه‌ر به پاراستنی یه‌كپارچه‌ی خاكی عێراق و كارێكی پیرۆز پێناسه ده‌كه‌ن، ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستانیش به‌خیانه‌ت، ئه‌مانه ته‌نها قسه‌ی ناو تۆره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی نیه، كه ئه‌ندامان و هاوادارانی یه‌كێتی به‌رده‌وام له‌بن زار و سه‌رزاریانه، به‌ڵكو ئه‌مه روئیای دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیه بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان، به‌ته‌واوی جه‌بهه‌ی یه‌كێتی له ئێستادا بۆ پاراستنی و هێشتنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته‌داگیركه‌ره‌كانی كوردستانه، وه‌ك مانه‌وه‌ی یه‌كپارچه‌ی خاكی ئێران و توركیا و عێراق”.
تێبینی: مانشێته‌كه‌ش بۆ سه‌ڵماندنی ئه‌وه‌یه، كه هه‌ر كۆمێنتێك دێت بۆ ئه‌م وتاره له‌لایان یه‌كێتیه‌كانه‌وه به‌بێ خوینه‌وه‌ی وتاره‌كه ده‌ست به سوكایه‌تی كردنی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی جه‌بهه‌ی یه‌كێتی له ئیستادا بناسین كه چۆن دژی خواستی رزگاری و سه‌ربه‌خۆی كوردستانن، ئه‌ندامان و هاودارانی یه‌كێتی چۆن له‌دژی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان هاندراون…