كه‌شناسی باری كه‌ش و هه‌وای سبه‌ی هه‌ینی ڕاگه‌یاند
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان باری كه‌ش و هه‌وای بۆ سبه‌ی هه‌ینی ڕاگه‌یاند و پێشبینی ده‌كات سبه‌ی له شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێم باران بارین ده‌ست پێبكاته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی پێشبینی كردوو كه دوای نیوه‌ڕۆی سبه‌ی هه‌ینی له شار‌و شاره‌دێكانی كوردستان و ناوچه شاخاوییه‌كان باران ده‌بارێت و له هه‌ندێك ناوچه‌ش بارانی به‌لێزمه ده‌بارێت.
به پێی پێشبینییه‌كان به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ئاسمان ساماڵ و خۆرهه‌تاو ده‌بێت پاشان ده‌یكات به نیمچه هه‌ور و دوای نیوه‌ڕۆش ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو و دواتر ده‌یكات به باران.