شیرینی و چه‌ند زیانێك له‌ ره‌مه‌زاندا

زۆربه‌ی خه‌ڵك پێیان وایه‌ له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا به‌هۆی ئه‌وه‌ی 17 سه‌عات به‌ رۆژوو ده‌بن، كێشی له‌شیان داده‌به‌زێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ بیرۆكه‌یه‌كی هه‌ڵه‌یه‌ چونكه‌ سیسته‌می ناته‌ندروستی خواردن له‌ كاتی به‌ربانگ و پارشێودا، نه‌ته‌نیا كێشی له‌ش دانابه‌زێنێت، به‌ڵكو زیاتریشی ده‌كات.
له‌ راستیدا ره‌مه‌زان ده‌رفه‌تێكی باشه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشی له‌شیان زیاده‌ و ده‌یانه‌وێ كه‌می بكه‌نه‌وه‌. ته‌نیا پێویسته‌ ره‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ بكه‌ن.
یه‌كه‌م: به‌گوێره‌ی گوته‌ی پسپۆڕانی خۆراك، له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك بامیه‌ و زلۆبیا مه‌خۆن و خۆتان بپارێزن له‌ خواردنه‌ شیرینه‌كان، چونكه‌ خواردنی زلۆبیا خێرا هه‌ستی تێربوون له‌ مرۆڤدا دروست ده‌كات و دوای ماوه‌یه‌كی كورت به‌هۆی ئه‌وه‌ی جه‌سته‌ ئه‌نسۆلین به‌رهه‌م دێنێت، شه‌كری خوێن داده‌به‌زێت و مرۆڤ هه‌ست به‌ برسیبوونی نائاسایی ده‌كات و زیاتر له‌ پێویست خۆراك ده‌خوات.
دووه‌م: هیچ كات به‌ بێ خواردنی نانی پارشێو رۆژوو مه‌گرن، نه‌خواردنی پارشێو هۆكارێكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كێشی له‌ش له‌ زووترین كاتدا به‌رز بێته‌وه‌.
سێیه‌م: زۆر خواردن و خواردنی خۆراكه‌ پڕ كه‌لۆرییه‌كان له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا، به‌ ئاسانی كێشی له‌شتان به‌رز ده‌كاته‌وه‌.
Back to top button