خانم: شه‌ش جۆری خواردنی دوورت ده‌خاته‌وه‌ له‌ تێنوێنی ره‌مه‌زان

شه‌ش جۆری خواردنی دوورت ده‌خاته‌وه‌ له‌ تێنوێنی ره‌مه‌زان
له‌ مانگی ڕه‌مه‌زان یه‌كێك له‌ كێشه‌كان كه‌ تووشی ڕۆژووه‌وان ده‌بێ بریتیه‌ له‌ تێنوێتی به‌تایبه‌تی ئێستا مانگی ڕه‌مه‌زان كه‌وتۆته‌ مانگێكی زۆر گه‌رمی هاوینه‌وه‌، نیگه‌ران مه‌به‌ ده‌توانی ئه‌م ئه‌م خاوردنانه‌ به‌كار بێنی له‌ پارشێو بۆ ڕزگاربوون له‌ تێنوێتی
. سێو : كه‌ ئه‌م جۆری میوه‌یه‌ ده‌وڵمه‌نده‌ به زۆری ڕێژه‌ی ئاو تیایداو وه‌ دووره‌ له‌ مادده‌ی سۆدیوم، ئه‌مه‌ش یارمه‌تیت ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی كه‌متر تێنووت بێ له‌م ماوه‌ی كه‌ به‌ڕۆژوویت
. جۆزی هیندی :خواردنه‌وه‌ ئاوی جۆزی هیندی كه‌ ئه‌مه‌ش وزه‌یه‌كی باشت پێده‌داو دوورت ده‌خاته‌وه‌ له‌ تێنووتی.
. خیار : گومانی تێدا نیه‌ كه‌ خیار ڕێژه‌یه‌كی باش له‌ ئاو له‌ ناو پیكهاته‌كه‌ی هه‌یه‌ و وه‌به‌ڕاستی خواردنێكی سه‌ره‌كیشه‌ ئه‌گه‌ر ڕۆژوووه‌وان به‌كاری بێنی له‌كاتی پارشێودا
. ترێ: كه‌مێ ترێ له‌ ناو ساردكه‌ره‌وه‌ دابنێ و وه‌ له‌كاتی پارشێودا بیخۆ و سوودێكی زۆری هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ تێنووت نه‌بێ ،چونكه‌ ئه‌مه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ پره‌ له‌ ڤیتامینات و وه‌ ئاوێكی زۆر.
. كیوی : یارمه‌تی پاراستنی گه‌رمی له‌ش ده‌دات و وات لێ ده‌كات كه‌متر هه‌ست به‌ تێنوێتی بكه‌ی.
. ئاوی لیمهۆ : خواردنه‌وه‌ی ئاوی لیمۆ تێكه‌ڵ كردنی به‌ئاوو به‌فر ئه‌همه‌ش سوودی زۆری هه‌یه‌ بۆ ڕزگاربوون له‌ تێنوێتی.

Back to top button