تیباس: ئەتڵەتیکۆ ئێستاش دەتوانێت بەربەست بۆ گریزمان دروستبکات لەگەڵ بارسێلۆنا

ئەنتوان گریزمان یەکەم یاری خۆی لەگەڵ بارسێلۆنا ئەنجامدا بەڵام خافیێر تیباس سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا دەڵێت ئەتڵەتیکۆ مەدرید بیەوێت ئێستاش دەتوانێت بەربەست بۆ هێرشبەرە فەڕەنسییەکە دروست بکات و نەهێڵێت لەگەڵ بارسا یاری بکات.

تیباس بۆ ئوندا سیێرۆ وتی “ئەتلەتی سکاڵەیەکی فەرمییان بەرزکردووەتەوە لەسەر چۆنیەتی رۆیشتنی گریزمان لە یانەکەیان و پەیوەندیکردنی بە بارساوە. بەدڵنیاییەوە مافی سکاڵا تۆمارکردنیان هەیە و رەنگە بە سزادانی یاریزانەکەش کۆتایی بێت و رێگەنەدرێت یاری بۆ بارسا بکات”.

سەرەڕای ئەوەی گریزمان یەکێک بوو لە خۆشەویسترین یاریزانانی ئەتڵەتیکۆ مەدرید بەڵام بەدەر لە رێنماییەکانی یانەکەی رۆیشتنی راگەیاند و تا ئێستاش کێشە لەسەر نرخەکەی هەیە. کە یانەکەی مەدرید داوای ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ دەکات و بارساش ١٢٠ ملیۆنی داوە.

Back to top button