حه‌فتا پاسداره‌که خه‌ڵاتکران
هێما نیازی
دووساڵ به‌ر له‌مڕۆ کاتێک گروپی تیرۆریستی داعش خه‌ریک بوو لوله‌ی تفه‌نگه‌کانی له مه‌خمور تێپه‌ڕێنێت، ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمی ئێران به دهمگۆیهکی به‌ربڵاو، باسی له‌وه‌کرد ته‌نێ به ٧٠ سه‌رباز هه‌ولێریان له داگیرکاری داعش پاراست، که‌چی دوای دووساڵ ئه‌مریکا خه‌ڵاتی ئازایه‌تی به پێشمه‌رگه ده‌به‌خشێت.
ده‌وڵه‌تانی دراوسێ، له بونی پێشمه‌رگه وه‌کو هێزێکی دانپێدانراو و جیهانی ترساون، هه‌ربۆیه ده‌یانویست پێشمه‌رگه وه‌کو گروپگه‌لی ناڕێکخراو و لۆکا‌ڵی بۆ مه‌به‌ستی سیاسی بمێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ پێشمه‌رگه هێزێکی سه‌روو هه‌رێمییه، ئه‌مه له‌کاتێکدا سه‌رده‌مێک پێشمه‌رگه به “تێکده‌ر” و سه‌رده‌مێکیش له لیستی ڕه‌شی تیرۆر، ڕیزبه‌ند ده‌کرا، هه‌ربۆیه نه ئه‌و پڕوپاگه‌نده نێوخۆییه سه‌ری گرت که ده‌ویست ناوی میلیشیا به‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌دا ببڕێت، نه ئه‌و خواسته ههرێمییهش به‌دیهات که پێشمه‌رگه‌ی لاواز پیشانده‌دا.
با دیپلۆماسی کوردستانی و په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌کانی کوردستان له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی خۆیدا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنابێت، به‌ڵام دواجار ئه‌وه فاکتۆری پێشمه‌رگه‌یه، شوناسی کورد ده‌باته‌وه ئاستی به‌رزی نه‌ته‌وه‌یی و به‌شداری سه‌ره‌کی ده‌بێت له بونیادنانه‌وه‌ی سیمبولیهتیکی کورد له‌به‌رده‌م هه‌موو جیهاندا.
ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانان، سه‌ره‌تا به‌هاوکاری ماددی و سه‌ربازی که‌وتنه یارمه‌تیدانی پێشمه‌رگه، دواتریش که بۆیان ڕوونده‌بێته‌وه پێشمه‌رگه هێزێکه ده‌کرێت شه‌ڕ بۆ به‌ها نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بکات، بێ په‌رده و به ئاشکرا ده‌که‌ونه خه‌ڵاتکردن و به‌خشینی سه‌رمایه‌ی ڕه‌مزی به‌و هێزه.
پێده‌چێت، له چه‌ند ده‌یه‌ی داهاتوودا، ئه‌مریکا پێویستی به هێزێکی یاسایی و پڕ له‌شکۆ و چه‌کدار له ناوچه‌که‌دا هه‌بێت، تا به یه‌که‌وه ستراتیژی گشتی به ئاراسته‌ی سیاسه‌تی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێبخه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ند قۆناغێکی گرنگ له کاری هاوبه‌شی هه‌رێمی کوردستان و ئه‌مریکا له‌شه‌ڕی داعشه‌وه ده‌رکه‌وتوون، که به‌شێکی پلانه‌کان له به‌رجه‌سته‌بوونی هێز و پێگه‌ی پێشمه‌رگه‌دا چڕده‌بێته‌وه.